ئایا پشت تەقاندن زیانی هەیە؟

08-04-2014
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو - فۆكس نیوز

لە بەشی تەندروستی فۆكس نیوزدا ئەم پرسیارە كراوە و بەمجۆرە وەڵامدراوەتەوە:

پشت تەقاندن زیانێكی كتوپڕ و گەورە لە پشت نادات، بەڵام ئەگەر پشت تەقاندن بكرێتە خوو بەشێوەیەكی دووبارە بووەوە بیكەیت، ئەوا لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و بەشێوەیەكی لەسەرخۆ زیان لە جومگەكان بەگشتی و جومگەی نێوان بڕبڕەكانی پشت دەدات.

لە چواردەوری جومگەكاندا ژێ و بەستەر و شانەی نەرمی دیكە هەیە، پشت تەقاندنی زۆر وردە وردە ئەم شانانە پچڕانی ورد وردیان تێدەكەوێت و بە دووبارەبوونەوەی زۆری پشت تەقاندن پچڕانەكان زیاد دەكەن و بەهێزیی جومگەكان وەك پێویست ناهێڵێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە