هۆشداری لە نزیکبوونەوەی داعش لە ڤایرۆسی ئیبۆلا دەدرێت

11-10-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئیبۆلا داعش
A+ A-

رووداو - دەیلی مێیل 

چەند شارەزایەكی ئەمنی لە بەریتانیا هۆشداری دەدەن لەوەی كە چەكدارانی داعش دەستیان بگات بە ڤایرۆسی مەترسیداری (ئیبولا) و لە پێناو ئامانجەكانی خۆیان و بۆ كۆمەڵكوژی لە وڵاتانی خۆرئاوایی بەكاریبهێنن.

ڤایرۆسی ئیبۆلا تاوەکو ئێستا هەزاران كەسی لە وڵاتانی ئەفریقی كردووەتە قوربانی و بەمدواییەیش پەرستارێكی ئیسپانی تووش بووە و بەرپرسانی ئەوروپی زۆر لەوە نیگەرانن.

شەوی رابردوو گەشتیارێكی بەریتانی لە هۆتێلێكی ماكدۆنیا، بەهۆی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە گیانی لە دەستداوە و ئەمەش بەرپرسانی ئەوروپی زیاتر نیگەرانكردووە.

ئەو گەشتیارە بەریتانییە یەكەم قوربانی ئەوروپیی ڤایرۆسی ئیبۆلایە. تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە زیاتر لە 3800 كەس كە زۆربەیان ئەفریقین، گیانیان لە دەستداوە.

شارەزایانی بواری ئەمنی ئاماژە بەوە دەكەن، كە نیگەرانی ئەوە لە ئارادایە داعش ڤایرۆسی ئیبۆلا وەك چەكێكی بایۆلۆژی دژ بە وڵاتانی ئەوروپی بەكاربهێنێت. ئەوان پێیانوایە داعش دەتوانێ بە تووشكردنی خۆكوژەكانی بەو ڤایرۆسە و ناردنیان بۆ ئەوروپا خەڵكی ئەو كیشوەرە بەرەو رووی هەڕەشەی جدی بكاتەوە.
 
زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی لەوانەش بەریتانیا، بۆ رێگرتن لە چوونە ناوەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ وڵاتەكەیان، رێوشوێنی ورد و جدییان لە فڕۆكەخانەكان و سنوورە وشكانییەكانیان گرتووەتە بەر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە