رێگەچارەی سروشتی بۆ ژانەسەر

18-03-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ژانەسەر
A+ A-
رووداو - Fox News

بەپێی خەمڵاندن و ئامارەكان، 90%ی خەڵكی لەماوەی ژیانیاندا تووشی سەرئێشە (ژانەسەر) دەبن. ئەوەی لێرەدا لێی دەدوێین ئەو سەرئێشە گشتییەیە كە هۆكارێكی دیاریكراوی نییە و لەناو هاووڵاتیاندا بڵاوە.

لەبیرت نەچێت سەرهەڵدانی سەرئێشەیەك كە پێشتر ئەزموونت نەكردووە، پێویست بە سەردانی پزیشك دەكات، تا بەدوای هۆكارەكەیدا بگەڕێی.

1  - پشوودان: سەرگەرمی و ماندووبوون هۆكارێكی گرنگی سەرئێشەیە. بۆیە هەوڵبدە ئەوكاتەی سەرئێشەت بۆ دێت، كاژێرێك بنوویت.

2   - كەمخۆری دایم خۆر: ئەو كەسانەی ژەمی گەورە و دوور لە یەك دەخۆن، لەنێوان ژەمەكاندا ئاستی شەكری خوێنیان دادەبەزێت و تووشی سەرئێشە دەبن و كاتی زۆرخۆرییەكەش شەكرەكەیان لەپڕ بەرز دەبێتەوە. بۆیە وا باشترە لەبری سێ ژەمی گەورە، چەند ژەمێكی سووك و زیاتر بخۆیت تا ئاستی شەكری خوێنت بە جێگیری بمێنێتەوە. هەندێك خۆراك هەن دەگوترێت سەرئێشە كەمدەكەنەوە، لەوانە: سپێناخ، زەیتوون، گوڵەبەڕۆژە و ناوكە كولەكە.

3  - سەهۆڵ بخەرە سەر نێوچەوان: لە ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵكیدا، دانانی پارچەیەكی سارد یان پارچە سەهۆڵێك بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر نێوچەوان ئازاری سەر كەمدەكاتەوە، یان تەنانەت بە تەواوی لەنێوی دەبات.

4  - دوشێكی گەرم: ئەگەر بەیانی بە سەرئێشەوە بەخەبەرهاتی، مانەوە لەناو جێگە چارەسەرت ناكات. بەڵكو دەبێت دوشێكی گەرم بكەیت و پاشان قاوە و بەرچایی بكەیت. ئەمە بۆ ئەو كەسانەش باشە كە بەیانیان لووتیان دەگیرێت و تووشی هەوكردنی گیرفانەكانی لووت دێن.

5  - شێلان و مەساجی سەر: رێگایەكی بێ زیانە و دەكرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ چارەسەر و رێگیری لە سەرئێشە.

6  - شێلانی نێوان پەنجە: رێگایەكی كۆنی چینییەكانە بۆ چارەسەری سەرئێشە و هەندێك كەس پێی باش دەبن. ئەویش بە شێلانی نێوان پەنجە گەورە (پەنجەی پێنجەم) و پەنجەی شایەتمانی هەر دەستێك بۆ ماوەی پێنج خولەك.

7 - ئاو بخۆرەوە: ئاوخواردنەوە مەبەستەوە بەكاتی ژەمەكان و كاتی وەرزشكردن، بەڵكو هەوڵبدە لە سەرتاسەری رۆژدا 15 كوپ ئاو بخۆیتەوە.

8  - خۆت ئارام بكەوە: ئەو رێگایە لە فشاری جەستەیی و دەروونی دوورت دەخاتەوە، لە سەرئێشەش دەتپارێزێت. لە نموونەی ئەو كارانەش كە فشار كەمدەكەنەوە: یۆگا، خەواندنی موگناتیسی، نوێژ و سرووتی ئاینی، باخداری و موزیك و هەر ئارەزوویەكی تایبەتی خۆت.

9  - لەسەر كۆمپیوتەرەكەت رێست وەربگرە: بۆ هەر نیو سەعاتێك مانەوە لەسەر كۆمپیوتەر كورتە رێستێك وەربگرە، چونكە ماندووبوونی چاو بەدیار شاشەوە هۆكارێكی گرنگی سەرئێشەیە لەم سەردەمەدا.

10  - وەرزش: ئەمەیان بۆ كاتی سەرئێشەكە نییە، بەڵكو بۆ ئەو نێوانە ماوەیەیە كە تێیدا سەرئێشەت نییە. هەندێك بەڵگە هەیە لەسەرئەوەی كە وەرزشكردن ئەگەری تووشبوونەوەت بە سەرئێشە كەمدەكاتەوە.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە