رووداو - ئاژانسەكان
كەڕوو بەشێوەیەكی ئاسایی لە لەشدا هەیە، بەڵام لەم بارەدا ئەوەندە زۆر دەبن كە زیان بە جەستە دەگەیەنن.
زۆر لە ژنان كەڕوو لە دەم، ریخۆڵە، پێست و زێیاندا هەیە، بەڵام بە كاری بەكتریا سوودبەخشەكان چالاكییان سنووردار دەكرێ و ناتوانن پەلاماری جەستە بدەن. كاتێك باڵانسی بەكتریای سوودبەخش و كەڕووەكان تێكدەچێ، ئەم كەڕووانە ئەوەندە زۆر دەبن كە لەش بە تەنیا ناتوانێ دژایەتییان بكات و ئەوانیش پەلاماری خانەكانی لەش دەدەن و دەبنە هۆی خوران و ئاڵۆش لە ناوچە تووشبووەكەدا.
زێ یەكێكە لەو ناوچانەی لەش كە تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت، هەرچەندە ناو زێ ناوەندێكی ترشە و كەڕوو ناتوانێ تێیدا بژی، لە هەمانكاتدا زۆر هەستیارە و زوو فسیۆلۆجیای دیوارەكانی تێكدەچن و لە ئەنجامدا دەبنە ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەكردنی كەڕوو.
نیشانەكانی:
1- خوران و سووتانەوە: بڵاوترین نیشانەی حاڵەتەكەیە و كەسەكە بێزار دەكات.
2- سووتانەوە و ئازار و ئاوسان: كەڕوو دیوارەكانی زێ دەڕووشێنێ و ئەمەش سووتانەوە و ئاوسان دروست دەكات و میز و سێكسكردن بە ئازار دەكات، تەنانەت دانیشتن و رۆیشتنیش بە ئازار دەكات بەهۆی بەركەوتنی جل و بەرگ و لێخشانی بە ناوچە هەوكردووەكان.
3- تەڕی: دەردراوێكی سپیتر و خەستترە لە تەڕیی ئاسایی، رەنگی لە ماست دەچێ و بۆنی وەك هی كەڕووە.
هۆیەكانی:
1- بەكارهێنانی دەرمانی دژە زیندە (ئەنتی بایۆتیك) كە بە دوو رێگا كەڕووی زێ دروست دەكات:
أ- ئەنتی بایۆتیك بەكتریا سوودبەخشەكان دەكوژێ كە لە جەنگدان لەگەڵ كەڕووەكان و ناهێڵن پەلاماری جەستە بدەن.
ب- كۆئەندامی بەرگریت لاواز دەكات بەجۆرێك ناتوانێت چیدی كەڕووەكان بكوژێت.
2- حەبی دژە سكپڕی: ئەو حەبە ئاستی هۆرمۆنەكان دەگۆڕێت و ئاستی شەكر لە زێدا بەرز دەكاتەوە و ژینگەیەكی لەبار بۆ كەڕوو دروست دەكات. هەروەها بەستن (دانانی دەزگا لەناو منداڵدان) ئەگەری خوێنبەربوون و هەوكردنی زێ زیاد دەكات و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە كەڕوو زیاد دەكات.
3- شەكرە: ئەوانەی شەكرەیان هەیە ئاستی شەكری خوێنیان زۆرە، هەروەها شەكر لە دەردراوەكانی زێ و میزیاندا زۆرە و ئەمەش ژینگەیەكی لەبار بۆ كەڕوو زیاد دەكات.
4- خۆراك: توێژەران پێیانوایە زۆر خواردنی شەكر، بەرهەمەكانی شیر، ئەلكهول، چا و قاوە ئەگەری تووشبوون بە كەڕوو زیاد دەكەن.
5- سووڕی مانگانە: خودی خوێنەكە ترشێتیی زێ كەمدەكاتەوە و رێگە بۆ كەڕووەكە خۆشدەكات گەشەی تێدا بكات.
6- سكپڕی: ئاستی هۆرمۆنەكان دەگۆڕێ و رێژەی شەكری دەردراوەكانی زێ زیاد دەكات.
7- جلی تەسك: جلی تەسك ئاڵوگۆڕی هەوا كەمدەكاتەوە و سەرئەنجام ژینگەیەكی گەرم و شێدار بۆ سەرهەڵدانی كەڕوو دروست دەكات.
دەستنیشانكردن:
باسكردنی نیشانەكان و بینینی ناوچە هەوكردووەكە وا دەكەن پزیشك حاڵەتەكە دەستنیشان بكات. ئەگەر دڵنیا نەبوو، پزیشك نموونەیەك لە تەڕیی زێ وەردەگرێت و دەینێرێت بۆ پشكنینی مایكرۆسكۆپی.
چارەسەر:
پێدانی دەرمانی دژە كەڕوو بەشێوەی شاف، كرێم یان كەپسول.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ