رووداو- ئاژانسەكان
لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە تێکڕایی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن لە پیاواندا لەکاتی نووستن بەرزدەبێتەوە، بۆیە وایلێدەکات ئارەزووی سێکسی لە بەیانیاندا بەهێزتر بێت.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندی سێکسی لە بەیانیاندا بەرگری لەش لە ژن و مێرد بەهێز دەکات، ئەمەش وادەکات کەمتر تووشی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان ببن. هەندێک لە لێکۆڵینەوەکانیش ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو رۆژەی بە پەیوەندی سێکسی دەست پێدەکات، هاوسەرەکان زۆرتر خۆشحاڵیان پێوەدیار دەبێت.
پەیوەندی سێکسی لە بەیانیاندا واتلێدەکات جوانتر دەربکەویت! لەکاتی پەیوەندی سێکسی لەشی ئافرەت مادەی کیمیایی دەردەدات و تێکڕایی ئیسترۆجین لە لەشی بەرزدەبێتەوە، بەو هۆیەشەوە جوانیی بە لەشولاری دەبەخشێت. هۆرمۆنە دەردراوەکان یارمەتیدەرن بەشێوەیەکی زۆرتر بۆ گەیشتن بە قژێکی بریقەدار و تەندروست.
زانیانیان دەڵێن پەیوەندی سێکسی لە بەیانیاندا سێجار لە هەفتەیەک، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
- جووتبوون لە بەیانیاندا پەیوەندییە سۆزدارییەکان لە نێوان هاوسەران بەهێز دەکات و وایان لێدەکات لەگەڵ یەکتر دڵخۆش بن.
- جووتبوون لە کاتی بەیانیاندا وادەکات یەکەی گەرمی خەرج بکەیت و ئەمەش دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییە درێژخایەناکانی وەک نەخۆشی شەکرە.
- جووتبوون لە کاتی بەیانیاندا بە درێژایی رۆژ وزە و جموجۆڵەکانت زیاد دەکات.
- پەیوەندی سێکسی لە بەیانیان یارمەتیدەر دەبێت لە هێورکردنەوەی دەمارەکان و خاوبوونەوە، ئەمەش لە رۆژدا کارئاسانیت بۆ دەکات لەکاتی دروستبوونی فشار لەسەرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ