بەتەمەنترین کەسی جیهان كۆچی دواییكرد

01-04-2015
نیشانەکردن بەتەمەنی ، تەمەن مردن
A+ A-
رووداو - mirror

میساوا ئۆكاوا، نازناوی بەتەمەنترین ژنی جیهانی هەبوو و دوای ئەوەی رۆژی 5ـی ئادار، ئاهەنگی 117 ساڵەی لە دایكبوونی گێڕا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە یابان كۆچی دوایی كرد.


 ئۆكاوا، كە خەڵكی ژاپۆن بوو، پێشتر بە میدیاكانی راگەیاندبوو هۆكاری تەمەن درێژییەكەی بۆ " خواردنی خۆراكی بەتام و ئیسراحەتی زۆر" دەگەڕێتەوە.

ئۆكاوا، لە ساڵی 1898 لە ژاپۆن لەدایكبوو و ئەمەش هەمان ئەو ساڵەیە کە تێیدا لە بۆیەکەم جار خواردنەوەی پیپسی كۆلا بەرهەمهاتووە.

دوای ئەوەی لە ئاهەنگی یادی لەدایكبوونەکەی ئۆکاوا، كێكی 117ـیەمین ساڵیادی تەمەنی خوارد، بەرەبەرە تەندروستی تێكچوو و حەزی بۆ خواردن كەمبووەوە.

كتێبی گینس بۆ ریكۆردە جیهانییەكان لە ساڵی 2013 ئۆكاوا-ی بە بەتەمەنترین كەسی جیهان تۆماركردووە، دوای مردنیشی گێرترود وەیڤەر-ی ئەمریكی كە لە 4ـی تەمووزی ئەمساڵ دەبێتە 117 ساڵ، نازناوی بەتەمەنترین كەسی جیهانی پێدەدرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە