رووداو دیجیتاڵ
فیلمی سینەمایی (هۆی مردن؛ نادیار) له نێوان پێنج بەربژیری کۆتایی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، وەکوو نوێنەریی سینەمای ئێران بۆ پێشبڕکێی خەڵاتی ئۆسکاری 2026 ناسێندرا.
لێژنەی ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران، دوای هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کان، فیلمی سینەمایی (علت مرگ؛ نامعلوم) واتە (هۆی مردن؛ نادیار) لە دەرهێنانی عه‌لی زه‌ڕنیگار به زۆرینه‌ی ده‌نگ، شیاویی ئاماده‌بوونیان له‌م کێبڕکێی جیهانییه زانیی و بە ناونیشانی نوێنەری سینەمای ئێران بە رێوڕەسمی ئەکادیمیای ئۆسکار 2026 ناساند.
ئەندامانی لێژنەی هه‌ڵبژاردنی نوێنەریی سینەمای ئێران بۆ ئۆسکاری 2026 لە لێژنه‌یه‌کی نۆ که‌سی پێکهاتبوون کە بریتین لە: پانته‌ئا به‌هرام، ئه‌کته‌ر، ئازاده مووسه‌وی، دەرهێنەری به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌بوحه‌سه‌ن داوودی، دەرهێنەر، فه‌رهاد ته‌وحیدی، سیناریۆنووس، هوومه‌ن بێهمه‌نیش، سینه‌ماکاری کورد و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، محه‌مه‌دڕه‌زا دڵپاک، دیزاینه‌ری ده‌نگ و دەنگدەر لە ئاکادیمیای ئۆسکار، مسته‌فا کیایی، دەرهێنەر، عه‌لی دێهکوردی، ئه‌کته‌ر و محه‌مه‌دڕه‌زا ته‌شه‌کوری سکرتێر لێژنه، جێگری نێوده‌وڵه‌تی رێکخراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلم.
هەر وڵاتێک دەتوانێت فیلمێکی خۆی بۆ بەشی پێشبڕکێی فیلمە بیانییەکانی ئۆسکار بنیرێت، دواتر بەشێک لە فیلمەکان هەڵدەبژێردرێن و دەچنە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ئۆسکاری باشترین فیلمی بیانی، بۆیە مەرج نییە هەر وڵاتێک کە فیلمێک بەربژێر دەکات، بگاتە کورتە لیستی پێشبڕکێی فیلمە بیانییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ