ئەڵمانیا ساڵی داهاتوو رێگە بە کێشانی حەشیش دەدات

02-07-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، ساڵی 2021، نزیکەی چوار ملیۆن کەس حەشیشیان کێشاوە و 25٪ـی گەنجانی 18 بۆ 24 ساڵ حەشیشیان تاقیکردووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، ساڵی 2021، نزیکەی چوار ملیۆن کەس حەشیشیان کێشاوە و 25٪ـی گەنجانی 18 بۆ 24 ساڵ حەشیشیان تاقیکردووەتەوە.
نیشانەکردن ئەڵمانیا حەشیش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بازرگانیی حەشیش لە بەرلین بەڕێوەچوو؛ ئەڵمانیا پلانی هەیە ساڵی 2024، یاسای حەشیش هەموار بکاتەوە و چیدی کێشانی بە تاوان دانەنێت.
 
ئەلێکس رۆگەر، رێکخەری کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بازرگانیی حەشیش دەڵێت، "ئەڵمانیا کە ئەندامە لە کۆمەڵەی حەوت ئەو هەنگاوەی لە پێشە. ئەمە ئەڵمانیا دەکاتە یەکێک لە گەورەترین مارکێتەکانی حەشیش. ئەڵمانیاش دراوسێی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایە، لە پێنج ساڵی داهاتوودا سیستمێکی گشتگیری حەشیش لە ئەوروپا دەچەسپێت."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، ساڵی 2021، نزیکەی چوار ملیۆن کەس حەشیشیان کێشاوە و 25٪ـی گەنجانی 18 بۆ 24 ساڵ حەشیشیان تاقیکردووەتەوە.
 
بەگوێرەی ناوەندی NHSـی بەریتانی، حەشیش لە بواری پزیشکیدا بۆ هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی نیشانەکانی چەند نەخۆشییەک بەکاردێت لەوانە: "فرەڕەقبوونی دەماری، شێرپەنجە و سەرسووڕان."
 
هەروەها ناوەندەکە هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی بۆ هەموو نەخۆشێک، چونکە لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت و پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکی پسپۆڕدا بنووسرێت.
 
حکومەتی ئەڵمانیا پلانی وایە، هەڵگرتنی بڕی 30 گرام بۆ کەسانی تەمەنی سەروو 18 ساڵ یاسایی بکات. خەڵکیش بتوانن تاوەکو سێ نەمامی حەشیش لە ماڵەوە بچێنن.
 
ئەلێکس رۆگەر ئاماژە بەوەش دەکات، "بەشە قورسەکە ئەوەیە بە تەواوی حەشیش ئاسایی بکەیت و وەکو شتێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە رووبەڕووی بازاڕی رەشی حەشیش ببینەوە."
 
بە یاساییکردنی حەشیش 27 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت و ساڵانە لە رێگەی باجەوە، پێنج ملیار دۆلار داهات بۆ گەنجینەی حکومەتی ئەڵمانیا زیاد دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.