Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەکێکی جۆری M-4 لەسەر ئاڵای ئەمریکا. وێنە: Getty Images

چەکێکی جۆری M-4 لەسەر ئاڵای ئەمریکا. وێنە: Getty Images

جیهان01-09-2023

ئیدارەی بایدن رێکارەکانی فرۆشتنی چەک تووندتر دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
لهۆن نەسرەدین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

لهۆن نەسرەدین

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-09-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان
جیهان30-05-2026

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان

رووداو دیجیتاڵ 

ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا رێکارەکانی فرۆشتنی چەک تووندتر دەکات و دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە پێشینەی کڕیار باشترین رێگەیە بۆ کەمکردنەوەی  ژمارەی قوربانییان."
 
شەوی پێنجشەممە، 31-8-2023، وەزارەتی دادی ئەمریکا لە راگەێیندراوێکیدا رێکارە نوێیەکانی ئیدارەی بایدنی بۆ فرۆشتنی چەک ئاشکرا کرد و راگەیاند "لێکۆڵینەوە لە پێشینەی کڕیاری چەک وەک مەرج لەسەر فرۆشیار دادەنرێت."
 
کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: "ئەوە بابەتێكی لۆژیکییە، چونکە هەموومان دەزانین پشکنینی پێشینەی کڕیار باشترین رێگەیە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانییان و رێگریی لە دوورخستنەوەی چەک لە دەستی تاوانباران؛ بەوپەڕی توانامان هەوڵی قەلاچۆکردنی پەتای تووندوتیژی چەکداری دەدەین کە خێزان، کۆمەڵگە و وڵاتەکەمانی پارچە پارچەکردووە."
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتە کەمانەی جیهان کە تێیدا چەک ئازادانە دەفرۆشرێت و ژمارەی چەک لە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە زیاترە کە نزیکەی 340 ملیۆن کەسن.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان یەک لەسەر سێی ئەو وڵاتە چەکیان هەیە لانیکەم لە هەر دوو ئەمریکی یەکێکیان لە ماڵێکدا دەژیت کە چەکی تێدایە.
 
هەڵگرتنی چەک بۆ بەرگریکردن لە خۆکردن لە دەستووری ئەمریکادا هاتووە؛ بۆیە فرۆشتنی چەک بە کەسانی تەمە 18 ساڵ و بەرەو سەر یاساییە.
 
کۆمارییەکان پشتگیری لەو یاسایە دەکەن و پاڵپشتی لە کەمترین دەستوەردانی حکومی لەو بابەتە دەکەن و دژی ئەوەن کە پرسیار لە بارەی پێشینەی کڕیار بکرێت، ئەوەش پێچەوانەی سیاسەتی دیموکراتەکانە.
 
رێکخراوی 'ئەرشیڤی تووندوتیژیی چەک'ی ناحکومی ئەمریکی، لە ساڵی 2022دا 44 هەزار و 374 کەس لە ئەمریکا بە چەک کوژراون تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵیش 28 هەزار و 793 کەس بوونەتە قوربانی چەک؛ جگە لەوە 55٪ی رووداوەکانی خۆکوشتن لە ئەمریکا بەهۆی چەکەوەیە.
 
لە رێکارە نوێیەکەی ئیدارەی بایدندا هەروەها مەرجی 'تۆمارکردنی ژمارەی چەک' دانراوە، کە بەگوێرەی راگەێیندراوی وەزارەتی داد رێگە بە حکومەت دەدات بە دواداچوون بۆ چەکە فرۆشراوەکان بکات و بزانێت دەست چ کەس و لایەنێک دەکەوێت.