گالەری

رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند و زیاتر لە 800 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەکە تاوەکو دێت بەرزتردەبێتەوە. 
 
گوڕی بوومەلەرزەکە 6 پلە بوو و زۆرترین زیانی بە پارێزگەی کونەر لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان گەیاند. بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس بریندار بوون. 
 
گوندە دوورەدەستەکانی پارێزگای کونەر، لەسەر شێوازی کۆن خانووەکانی بە خشت و دار دروستکراون، تەنانەت هەندێکیان لەژێ خێوەت دا دەژین و ئەمەش وایکردووە زۆرترین زیانیان پێبگات. 
 
پزیشکەکان چوونە گوندەکان و لەوێ چارەسەری سەرەتاییان بۆ چارەخوازان کرد. هەروەها هێزەکانی وڵاتەکە بە هێلیکۆپتەر بەدەم ئەو کەسانەوە چوون کە لە شوێنە دوورەدەستەکان گیریان خواردبوو.