گالەری

01-11-2023
15 Photos
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
رووداو دیجیتاڵ

بەندەری شیکۆ کروز هۆمپۆرت گەورەترین بەندەری گەشتیاریی نێودەوڵەتیی مۆدێرنە لە شاری شێنژن شێکۆوی چین، ناوەندێکی گەشتیاری گشتگیرە کە گواستنەوەی دەریایی، وشکانی، ئاسمانی و شەمەندەفەر لەو وڵاتە یەکدەخات. 
 
بەندەرەکە یەکەم بەندەری چینە کە ئەرکی ترانزێتی نێودەوڵەتی هەیە، بەندەرەکە دەکەوێتە سەر هێڵی وڵاتانی فلیپین، تایلەند، سەنگافوورە، تایوان، چین و هۆنگ کۆنگی چین. 
 
لە ساڵی 2020ـدا بەندەرەکە وەکو یەکەمین ناوەندی گەشتیاریی نیشتمانیی هەڵسەنگێندرا و پلەی پێنج ئەستێرەی وەرگرت. بەندەری شێکۆ کروز هۆمپۆرت، 18 کەشتیی گەشتیاری لە 12 کۆمپانیای گەشتیاری لەخۆگرتووە. لە سەرەتای کردنەوەیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30.8 ملیۆن گەشتیاری گواستووەتەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و سێ هەزار گەشتیاریان لە رێگەی کەشتیی گەورەی کرووزەوە بووە.