نەتەوە یەکگرتووەکان: ئوستوڕالیا مەترسی بۆ ژینگەی دەریایی دروستدەکات

02-05-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن UN ئوستوڕالیا
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

ئوستوڕالیا سێ ملیۆن مەتر سێجا خۆڵ فڕێدەداتە نێو دەریاوە و نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداری دەدات لەوەی ئەم کارە مەترسی بۆ ژینگەی دەریایی دەبێت.

وەزارەتی ژینگەی ئوستوڕالیا بۆ دروستكردنی بەندەرێكی نوێ، بڕیاری دا بڕی سێ ملیۆن مەتر سێجا خۆڵ فڕێبداتە نێو دەریاوە، ئەمەش نیگەرانی  رێكخراوەكانی ژینگەپارێز و نەتەوە یەكگرتووەكانی لێكەوتووەتەوە.

رێكخراوی یونسكۆی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: "ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ژینگەی ئوستوڕالیا  مەترسی لە سەر ژینگەی دەریایی دروستدەكات، بە تایبەتی دروستكردنی ئەو بەندەرە، نزیكە لە  تەپۆڵك و گردە مەرجانییەكانی نێو دەریا. 

رێجارد لیك لە  یۆنسكۆ رایگەیاند، كە ئەوان نیگەرانن لەوەی  بڕی ئەو خۆڵەی فڕێدەدرێتە نێودەریاوە، گەلێك زۆرە و  هەروەها بە شێوەیەكی  زانستی توێژینەوەی لەسەر نەكراوە و هیچ هاوسەنگییەكی ژینگەیی تێدا نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە