رووداو - ئاژانسەکان
ئوسامە بن عەوز بن لادن لە خێڵی کیندەی لەساڵی ١٩٥٧لە سعودییە لە خانەوادەیەکی ملیۆنێری سعودیە لە دایکبووە، تاوەکو ساڵی ١٩٧٩ سەرقاڵی خوێندن بووە دواتر رووی لە شاری پیشاوەری پاکستان کرد.
لەسەرەتای دەیەی هەشتاکانی سەدەی رابردوو پەیوەندی بە عەرەبە جەنگاوەرەکانی پاکستانەوە کرد، بوو بە بەرپرسی دارایی و کۆکردنەوەی پارە بۆ ئەوانەی پێیان دەگوترا موجاهیدەکان. لەساڵی ١٩٨٨عەبدوڵڵا عەزام و ئوسامە بن لادن رێکخراوی قاعیدە دادەمەزرێنن.
عەزام لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٩ لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە کاتێکدا لەگەڵ دوو کوڕی بەرەو نوێژی هەینی دەرۆیشت بەهۆی بۆمبێکی لکێنراوەوە خۆی و هەردوو کوڕەکەی کوژران، کە گومان دەکرێت ئوسامە دەستی لە کوشتنیان هەبێت. بەڵام راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەیمەن زەواهیری لە پشتی کوشتنی عەزامەوە بووبێت.
دوای ئەوەی سوپای یەکێتی سۆڤێت ١٩٨٩ ئەفغانستانی بەجێهێشت، ئوسامە لە پیشاوەر دەمێنێتەوە ساڵی ١٩٩٢ چەند ئەندامێکی رێکخراوی قاعیدە هێرشدەکەنە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سعودیە. بەو هۆیەوە ئوسامە بن لادن لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی سعودییە وەک داواکراوی ژمارە یەک بەدوای بن لادن دەگەڕێن.
ئوسامە روو لە سوودان دەکات، دواتر ساڵی ١٩٩٦ بەهۆی فشاری ئەمریکا گرتنی چەند مووشەکێک لە سودان، بن لادن دەگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان و قەناعەت بە مەلا عومەر سەرۆکی بزوتنەوەی تاڵیبان و کە دەبێت "جیهاد" سنووری ئەفغانستان تێپەڕێنێت و جیهادی جیهانی رابگەیەنرێت.
دوو ساڵ دواتر لە نایرۆبی و دار سەلام قاعیدە هێرشدەکاتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکاو دەیان کەس کوژران.
دوو رۆژ پێش هێرشی یازدەی سێپتەمبەری، ئوسامە یەکێک لە رێگای دوو جۆرنالیستەوە ئەحمەد شاه مەسعودی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار دژ بە قاعیدە و تاڵیبان لە بەلجیکا کوشت، دواتریش لە یازدەی سێپتەمبەری ٢٠٠١ تیمی پسپۆڕ لە فڕۆکەوانی سەر بە رێکخراوی قاعیدە سێ فڕۆکەیان رفاند و دووانیان بەرەو ئاڕاستەی هەردوو بارەگای ناوەندی بازرگانی جیهان لە نیویۆرک رۆیشتن و ئەوی دیکەیان بەرەو پێنتاگۆن.
دواتر ئەمریکا بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی هێرشی بۆ سەر ئەفغانستان ئەنجامداو تێیدا بن لادن داواکراوی یەکەم بوو. بەڵام دوای 10 ساڵ لە گەڕانی هێزەکانی ئەمریکا نەیتوانی بن لادن لە ئەفغانستان بدۆزێتەوە. تاوەکو لە کاژێر یەکی بەیانی رۆژی 2ی ئایاری ٢٠١١ هێزێکی تایبەتی ئەمریکی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بە ناوی (ئۆ ئێن ئێس) دەستپێکرد.
ئۆپەراسیۆنەکە لە شاری ئەبیت ئاباد لە باکووری رۆژهەڵاتی پاکستان بە فەرمانی راستەوخۆی ئۆباما لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە ئەنجامدرا. ئوسامە بن لادن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراو 24 کاژێر دواتر خرایە نێو دەریاوە. بەڵام رێکخراوی قاعیدە چوار رۆژ دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە دانی بە کوشتنی کەسی یەکەمی رێکخراوەکەدا نا.
کوشتنی ئوسامە لە لایەن رای گشتی ئەمریکاوە پێشوازی لێکرا، هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا پێشوازیان لە ئۆپەراسیۆنەکە کرد و بە دەستکەوتی جەنگی دژە تیرۆریان وەسفکرد.
بەڵام لە پاکستان کە لە دوای رووداوەکانی یازدەی سێپتەمبەرەوە داڵدەی ئوسامە بن لادن ژمارەیەکی دیکەی سەرکردەکانی تاڵیبان و قاعیدەی دابوو لە ئاستی فەرمیدا دەسەڵاتدارانی ئیسلام ئاباد ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەیان بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی پاکستان لەقەڵەمدا.
لە ئاستی نێوخۆییشدا لە ئیسلام ئاباد و وەزیرستان و پیشاوەر و ویلایەتەکانی دیکە خۆپیشاندانیان دژی حکومەتی ئیسلام ئاباد و ئەمریکا ئەنجامدا. چەکدارانی تەحریک تالیبان پاکستان، بڕیاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چەکداریان دژی پاکستان ئەنجامدا.
بە پێی راپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا پاکستان لە سەرەتاوە بە نهێنی داڵدەی ئوسامە بن لادنی دابوو، سی ئای ئەی پێیوایە جەنەڕال ئەحمەد شوجاع پاشا بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوخۆی پاکستان لە پەیوەندیدا بووە بە ئوسامە بن لادن. لە نزیکەوە ئاگای لە شوێنی خۆشاردنەوەکەی بن لادن بووە.
دوای ئوسامە بن لادن رێکخراوی قاعیدە ئەیمەن زەواهیری وەک کەسی یەکەمی رێکخراوەکە دەستنیشانکرد.
لە ساڵی 2001 کاتێک کە هێرشەکانی یازدەی سێپتەمبەر ئەنجامدرا، ریكخراوی قاعیدە تەنیا لە ئەفغانستان چڕببووەوە، بەڵام دوای هێرشی سەر ئەفغانستان، رێکخراوی قاعیدە لە وڵاتانی مەغریبی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئاسیای ناوەڕاست بڵاوبوونەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ