باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیونی ئیسرائیل گوتی:" هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران تەنانەت بە راوێژی ئەمریکاش بێت، پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە چارەسەر ناکات".
ئۆباما دەشڵیت:" لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندنی راستییەکان، دەتوانم ئەوە بسەلمێنم کە رێککەوتنێکی کۆتایی، پێش بە ئێران دەگرێت لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت:" تەنانەت ئەگەر ئەمریکا لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر ئێران هاوکاری بکات، بەرنامەی ناوکی ئێران راناگیرێت".
ئۆباما لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئیسرائیل بە بێ هاوئاهەنگی ئەمریکا هێرشی سەربازی دەکاتە سەر ئێران یان نا؟ گوتی:" پێم وانییە، بەڵام درک بە ترس و نیگەرانییەکانی خەڵکی ئیسرائیل دەکەم."



