رووداو - بەریتانیا بەریتانیا یەكێك لەو وڵاتانەی ئەوروپایە كە زۆرترین ژمارەی پەنابەر و بیانی تێدایە، وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە لە ساڵی پاردا لە 17 هەزار قوتابخانەی ئەو زمانی ئینگلیزی زمانی دووەم یان سێیەمی قوتابییەكان بووە، لەم راپۆرتەدا نموونەی یەكێك لەو قوتابخانانە دەبینین. لەم قوتابخانەیەدا تەنها 5% ی قوتابییەكان ئینگلیزن. لە ساڵی پاردا وەزارەتی پەروەردەی بەریتانیا ئاشكرایكرد كە لە ١٧ هەزار قوتابخانەی ئەو وڵاتەدا تەنها قوتابییەكیش نییە ئینگلیزی زمانی یەكەمی بێت، بەڵكو هەموو قوتابییەكانیان بیانین. هەندێ لە ستافی قوتابخانە بە دوو یان سێ زمان دەدوێن، بەڵام مامۆستاكان مكوڕن لەسەر ئەوەی كە بەردەوام دەبێ تەنها زمانی ئینگلیزی ئامرازی تێگەیشتن و وتووێژ بێت، ئەمەش وا دەكات پاش چەند هەفتەیەك قوتابیە بیانییەكان بتوانن بە ئینگلیزی گفتوفۆ بكەن. جگە لە زمان هەروەها خوێندكارەكان لە ئاینزای جیاوازن، بەڵام ئاینیش هەر بە زمانی ئینگلیزی دەوترێتەوە. ئەم فرە زمانی و كولتوورییەی بەریتانیا وا دەكات دواجار یەك زمان هەمووان كۆبكاتەوە و هەر لەوێشەوە تێكەڵبوونی كولتورەكان بێتە هۆیەك بۆ ژیانی پێكەوەیی و فرە نەژادی.
عێراق08-06-2026وەزارەتی دەرەوەی عێراق: عەباس عێراقچی بە وردی هۆکاری کاردانەوەى ئێرانی لە دژى ئیسرائیل باس کردووە