قەزافی بەبێ سڕكردن نەشتەگەری جوانكاری ئەنجامداوە

03-02-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن قەزافی نەشتەگەری جوانكاری
A+ A-
رووداو- العربیە

پزیشكی تایبەتی جوانكاری موعەممەڕ قەزافی، سەرۆكی پێشووی لیبیا ئاشكرای دەكات، كە قەزافی بەبێ سڕكردن نەشتەگەری جوانكاری ئەنجامداوە و لە ترسی كوشتنی، نەیهێشتووە ماددەی سڕكەری بۆ بەكاربهێندرێت.

د.لایسیا ریبیرۆ كە پزیشكی تایبەتی جوانكاری قەزافی بووە و بەڕەگەز بەرازیلییە، چەند نهێنییەكی ژیانی قەزافی ئاشكرادەكات، ئەو دەڵێت، قەزافی نەشتەگەری لێوەكانی و قژی كردووە، بەڵام لە ترسی كوشتن و لەناوبردنی لە لایەن كەسە نزیكەكانی، ئامادە نەبووە مادەی سڕكردنی بۆ بەكاربهێندرێت.

ئەم قسەیەش وەك ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە سەرۆكی پێشووی لیبیا متمانەی بە كەسە نزیكەكانی خۆشی نەبووە.

د.لایسیا دەشڵێت، ئەو شوێنەی كە تێیدا نەشتەرگەریی بۆ قەزافی ئەنجامداوە، ژوورێكی  ژێر زەمین بووە و وەك نەخۆشخانەیەكی گەورە وابووە.

ئەم پزیشكە بەڕازیلییە بە پێچەوانەی زۆربەی بۆچوونەكانی دیكە، پێیوایە قەزافی پیاوێكی باش‌ و نەرمونیان بووە و وەك پیاوێكی سەر شاشەی تەلەفزیۆن وەسفی دەكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە