رووداو دیجیتاڵ
ئەم باخچەیە دەکەوێتە شاری لیس لە باشووری هۆڵەندا، ساڵانە سەردانیکارێکی زۆری هەیە و بە "باخچەی ئەورووپا" ناسراوە.
هۆڵەندا بە وڵاتی گوڵ ناسراوە و چەندین سەدەشە ئەو وڵاتە بە گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری گوڵ لە جیهان دادەنرێت.
بەپێی هەندێک ئامار، 52%ی بازرگانیکردن بە گوڵ لە جیهاندا بەدەست هۆڵەنداوەیە و تەنیا لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی گوڵیش لەو وڵاتە نزیکەی 100 هەزار کرێکار کار دەکەن.
وێنەکان: شڤان بەرواری - رووداو