Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کرێکارێک لە هۆتێلێکی لاس ڤێگاس لە ئەمریکا. وێنە: AFP

کرێکارێک لە هۆتێلێکی لاس ڤێگاس لە ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان03-06-2023

راپۆرتێك: لە مانگی ئایاردا نزیکەی 4 هەزار کەس لە ئەمریکا بەهۆی ژیریی دەستکردەوە کاریان لەدەستداوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەشدار موزەفەر

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-06-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان
جیهان30-05-2026

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان


رووداو دیجیتاڵ
    
بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا، ژیریی دەستکرد بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە سەرانسەری ئەو وڵاتە بێکاربن. 

رۆژی هەینی، 2ـی حوزەیرانی 2023، کۆمپانیای Challenger کە کۆمپانیایەکی شیکارییە و بنکەکەی لە شیکاگۆی ئەمریکایە، لە راپۆرتێکیدا ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە ئەمریکا لەکۆی نزیکەی 417 هەزار کەس کە کاریان لەدەستداوە، 3 هەزار و 900 کەسیان بەهۆی ژیریی دەستکردەوە بووە. 
 
راپۆرتەکە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵی بە "خراپترین" پێنج مانگی دەستپێکی ساڵ ناوبردووە و ئاماژە بەو ساڵانە دەکات کە تێیاندا خەڵکێکی زۆر کاری لەدەستداوە. وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ساڵی 2020دا کاتێک پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەوە، لە سەرانسەری ئەمریکا، ملیۆنێک و 400 هەزار کەس کاریان لەدەستدا. 
 
لە ساڵی 2009، بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە کاتێکدا کە پاشەکشەی ئابووری لە ئەمریکا بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوونەوە دروستبوو، لە تەواوی ساڵەکە 820 هەزار کەسی بێکاربوون.
 
گوتەبێژێک بەناوی کۆمپانیای Challenger رایدەگەیێنێت کە ئەوە یەکەمجارە، ژیریی دەستکرد لە ریزی ئەو هۆکارانە هەژماربکرێت کە ببنە هۆی ئەوەی خەڵک کارەکانیان لەدەستبدەن. 
 
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە، 30ـی ئایاری 2023، شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا، لەنێویاندا سام ئاڵتمان، دامەزرێنەری چات جی پی تی راگەیێندراوێکیان لە نێوەندی سەلامەتی بۆ ژیریی دەستکرد بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، پێویستە "ژیریی دەستکرد کاری هەرە لەپێشینەی جیهان بێت، وەک پەتای کۆرۆنا و چەکی ئەتۆمی".
 
رۆژی 16ـی ئایاری 2023 سام ئەڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، پڕۆگرامی چات جی پی تییان دروستکردووە لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر ئەو تەکنەلۆجیایە بە رێگەیەکی هەڵەدا بڕوات، لەدەست دەردەچێت".
 
ئەڵتمان دانی بەوەدانا کە تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد، دەتوانێت کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری دروستبکات و ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک پیشە لەنێوبچن؛ گوتیشی "کاریگەری لەسەر پیشەکان دروست دەبێت، هەوڵدەدەین زۆر روون بین لەوبارەیەوە."