ژنێک لە ئەمریکا بەهۆی گەستنی لەلایەن سەگێکەوە، بە 6.8 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێتەوە

03-06-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن سەگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی شاری لۆسەنجڵسی ئەمریکا، ژنێک بە بڕی نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ژنەکە لە یەکێک لە شێڵتەرەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان، لە لایەن سەگێکەوە پەلامار دەدرێت. 
 
رۆژی هەینی 2ـی حوزەیرانی 2023، دادگەی شاری لۆسەنجڵس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە بڕی 6.8 ملیۆن دۆلار، قەرەبووی ژنێکی بەناوی کێڵی کانیکۆ کردەوە، کە لە یەکێک لە شێڵتەرەکانی لۆسەنجڵس، سەگێک پەلاماری دابوو و بە سەختی برینداری کردبوو و نزیک بوو لەوەی قۆڵی ببڕدرێتەوە. 
 
کایڵیی تەمەن 36 ساڵ بەشێوەیەکی خۆبەخش یارمەتی ئاژەڵە بێسەرپەرشتەکانی داوە و، سەگێک لە جۆری German shepherd قۆڵی گەستووە. 
 
دادگەی لۆسەنجڵس، بەرپرسانی شارەکەی بە کەمتەرخەم ناوبردووە و ئاماژە بەوەش دەکات؛ سەگەکە پێشتر خاوەنەکەی پێشووی گەستووە، بەڵام کارمەندانی شێڵتەرەکە کێڵی-یان لە مەترسییەکە ئاگادار نەکردووەتەوە.
 
ئیڤان پوکەڵت، پارێزەری کێڵی دەڵێت، "کاتێک کێڵی گەیێندرایە نەخۆشخانە، دەستی لە جووڵە کەوتبوو؛ کێڵی هەمیشە لە دەستەکانی هەست بە ساردی دەکات و زۆرجار رەنگی دەستی دەگۆڕێت".
 
کێڵی دەڵێت، "ئاژەڵەکان بەردەوام بەشێکی گەورە بوون لە ژیانم. کاتێک گوێبیست بووم سەگەکان چەندین مانگە لە شێڵتەرەکانیان نەبراونەتە دەرەوە، بۆ من جێگەی نیگەرانی بوو و هەوڵم دا کەمێک یارمەتییان بدەم".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

مایک واڵتز بۆ رووداو: لە بەرژەوەندیی جیهاندایە پشتگیری لە رەشنووسی بڕیارنامەی تەنگەی هورمز بکات

مایک واڵتز، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و بەربژێری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، رەشنووسی ئەو بڕیارنامەیەی لەبارەی تەنگەی هورمز ئامادەیان کردووە، لە بەرژەوەندیی هەموو جیهاندایە و پێویستە وڵاتان پشتگیری بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران ناتوانێت تەنگە نێودەوڵەتییەکان وەک سەرچاوەیەک بۆ پارەوەرگرتن یان هەڕەشەکردن بەکاربهێنێت.