ترەمپ: ئێپستین دژی من پیلانی گێڕا؛ کاتی ئەوەیە دۆسیەکە دابخەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەڵگەنامە نوێیەکانی دۆسیەی جێفری ئێپستین رایگەیاند، ئێپستین لەگەڵ نووسەرێکی ئەمەریکی پیلانیان گێڕا تاوەکو لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بێنێت. ترەمپ پێی وایە، دەبێت دۆسیەی ئێپستین دابخرێ و بایەخ بە پرسەکانی دیکەی وڵات بدرێت.
 
رۆژی سێشەممە 3ی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی پیتەر مەندڵسن، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە واشنتن و ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا بەهۆی ناوهێنانی لە دۆسیەی ئێپستین، ترەمپ گوتی ئاگاداری وردەکارییەکان نییە و راستەوخۆ بابەتەکەی گۆڕی بۆ سەر دیموکراتەکان و پیلانگێڕی دژی خۆی.
 
ترەمپ گوتی، "لەبارەی ئێپستینەوە ئەمە دەڵێم: رۆژنامەڤانێک بەناوی (مایکڵ) وۆڵف و ئێپستین پیلانیان دژی من گێڕا. ئەمە دوێنێ لە نێو ملیۆنان لاپەڕەی بەڵگەنامەکاندا دەرکەوت. ئەوان زۆر بە سەختی شەڕیان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی من لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێم."
 
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی ئێپستین "کێشەی دیموکراتەکانە" نەک کۆمارییەکان و گوتی: "کاتێک ئێپستین لە ژیاندا بوو، کەس گرنگی پێ نەدەدا؛ کاتێکیش مرد هەمووان گرنگی پێدەدەن، بەڵام ئەمە بەڕاستی کێشەی دیموکراتەکانە."
 
لە بەشێکی دیکەی پرسیارەکاندا ئاماژە بە ناوی ئیلۆن مەسک و هاوارد لوتنیك، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ کرا کە ناویان لە بەڵگەنامە نوێیەکانی وەزارەتی داد هاتووە. لە وەڵامدا ترەمپ گوتی، "نەخێر، بەڵگەنامەکانم نەخوێندوونەتەوە. سەرقاڵی زۆر شتم. دڵنیام ئەوان باشن، ئەگەر شتێک هەبووایە، دەبووە مانشێتی گەورەی هەواڵەکان."
 
لە کۆتاییدا ترەمپ داوای کرد کۆتایی بە باسکردنی دۆسیەی ئێپستین بهێندردێ و گوتی، "ئێستا کە هیچ شتێک لەسەر من دەرنەکەوتووە، جگە لەوەی کە پیلانگێڕی بووە دژی من، پێموایە کاتی ئەوەیە وڵات بچێتە سەر بابەتی دیکە، وەک چاودێریی تەندروستی."
 
ترەمپ بەردەوام پەیوەندیی خۆی بە ئیپستینەوە رەتکردووەتەوە و دەڵێ لە کارەکانیدا تێوەنەگلاوە.
 
رۆژی هەینی زیاتر لە سێ ملیۆن بەڵگەنامە بڵاوکرانەوە کە ناوی چەندین کەسایەتیی دەسەڵاتداری تێدایە، لەوانە ترەمپ، ئیلۆن مەسک، بیڵ گەیتس، بیل کلینتن و شازادە ئەندرووی بەریتانیا.
 
بەڵگەنامە نوێکانی ئەم دواییانەی وەزارەتی دادی ئەمریکا دەریدەخەن کە ترەمپ لە ساڵی 1993 بۆ 1996 لانیکەم هەشت جار بە فڕۆکەی ئێپستین گەشتی کردووە و لە بازنەی کۆمەڵایەتی ئێپستیندا بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەنامەیەک نییە بیسەلمێنێت کە ترەمپ لە تاوان یان کارێکی نایاسای ئێپستین تێوەگلابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و جێفری ئێپستین

پەردە لادان لەسەر 3 ملیۆن بەڵگەنامەی نهێنی؛ پەیوەندیی ترەمپ و ئێپستین چۆن بووە؟

وەزارەتی دادی ئەمریکا نزیکەی 3.5 ملیۆن بەڵگەنامەی نهێنیی پەیوەست بە جێفری ئێپستینی بڵاوکردەوە. ئەم بەڵگەنامانە کە لەژێر گوشاری یاسایەکی کۆنگرێس دا بڵاوکرانەوە، پڕن لە وردەکاری لەبارەی پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ گەورەترین بازرگانی سێکسی لە مێژووی ئەمریکادا. وەزارەتی دادی ئەمریکا دەڵێت، "زۆربەی ئەو شتانەی لەسەر سەرۆک ترەمپن، پڕوپاگەندەن."