رووداو دیجیتاڵ
لە 28ـی ئەم مانگەوە جەنگێکی نوێ بەرۆکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتووە، ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێرانیش لە لایەکی دیکە.
جەنگەکە سەرەتا بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکرد و دوای چەند کاژێرێک ئێران بە فراوانی لە ناوچەکە هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەستپێکرد.
تاوەکو ئێستا ئامارێکی ورد لەبەردەست نییە و هەر لایەنە و ژمارەیەکی جەنگەکە بڵاودەکاتەوە، بەڵام ئەوەی هەیە بە لایەنی کەم شەش سەربازی ئەمریکی کوژراون لەگەڵ سەدان کەسی سڤیل. ئەوە جگە لە ژمارەیەکی زۆری سەرکردایەتیی سەربازی و حکومیی ئێران.