ترەمپ دوایین مۆڵەت دەداتە تاران: تەنیا 48 کاژێر ماوە، ئەگەرنا دۆزەخیان بە سەردا دەبارێ

04-04-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێ و تووندا دوایین کاتی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری کرد و رایگەیاند، کات بەرەو تەواوبوون دەچێت بۆ ئەوەی تاران بڕیاری کۆتایی بدات.
 
رۆژی شەممە 04-04-2026 ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ترووس سۆشیاڵ نووسی: "بەبیرتان دەهێنمەوە کە من 10 رۆژ مۆڵەتم دایە ئێران بۆ ئەوەی رێککەوتن بکات یان تەنگەی هورمز بکاتەوە. کات خەریکە تەواو دەبێت." 
 
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵێ: "تەنیا 48 کاژێر ماوە بەرلەوەی دۆزەخیان بەسەردا ببارێ."
 
ئەم پەیامەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە هێرشە ئاسمانییەکان و وێرانکردنی وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێرانی بۆ 10 رۆژ راگرتبوو، تاوەکو دەرفەت بۆ دیپلۆماسی و دانوستاندن بڕەخسێت. ترەمپ لە کۆتایی پەیامە کورتەکەیدا نووسیویەتی: "شکۆ بۆ خودایە."
 
تەنگەی هورمز کە شا دەماری وزەی جیهانە، لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ لە 28ـی شوباتەوە لە لایەن ئێرانەوە پەکخراوە. 

دەقی قسەکانی ترەمپ
 
لەبیرتانە کاتێک 10 رۆژم دایە ئێران بۆ ئەوەی رێککەوتن بکات یان تەنگەی هورمز بکاتەوە. کات بەرەو تەواوبوون دەڕوات- تەنیا 48 کاژێری ماوە پێش ئەوەی دۆزەخ بەسەریاندا ببارێ. شکۆ بۆ خودایە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ کاسی پاڵەوانێتیەکە

ئەمریکا تاوەکو ئێستا ڤیزەی بە هەڵبژاردەی ئێران نەداوە

رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ ڤیزەیەک بە هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەیان نەدراوە بۆ ئەوەی گەشت بکەن بۆ ئەمریکا و بەشداری لە جامی جیهانیی 2026ـدا بکەن.