بایدن: هەر کۆچبەرێک لە مەکسیکەوە بێتە نێو ئەمریکا، مافی مانەوەی پێنادرێت

05-06-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەر کۆچبەرێک لە سنوورەکانی مەکسیکەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بچێتە نێو وڵاتەکەی، دەرفەتی وەرگرتنی مافی مانەوەی نابێت و رەوانەی مەکسیک دەکرێتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024 ئەندرۆ بەیتس، جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەگوێرەی بڕیارێکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکانی مەکسیکەوە دەچنە نێو وڵاتەکەیان، لە وەرگرتنی مافی مانەوە بێبەش دەکرێن.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی کۆشكی سپی، بڕیارەکە دەستبەجێ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە، بەڵام منداڵانی بێسەرپەرشت، ئەو کۆچبەرانەی کە نەخۆشن و قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ناگرێتەوە.
 
بەگوێرەی دوایین ئامار کە حکومەتی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئایاردا رۆژانە زیاتر لە 4،300 کۆچبەر لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک دەستگیر کراون.
 
بایدنی تەمەن 81 ساڵ بەڵێنی داوە، ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەربکەوێت، بەشێوەیەکی فراوانتر رووبەڕووی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەیدا ببێتەوە.
 
سیاسەتی کۆچبەرانی ئیدارەی بایدن لەو بابەتانەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و رکابەری بایدن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا قسەی زۆری لەبارەوە دەکات.
 
ترەمپ لە گرتە ڤیدیۆیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروسدا بایدنی بەوە تۆمەتبار کرد کە "سنووری ئەمریکای رادەستی کۆچبەرانی نایاسایی کردووە."
 
ترەمپ لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا گوتیشی: "ملیۆنان کەس رژاونەتە وڵاتەکەمان.. ئێستا دوای چوار ساڵ لە شکستهێنان، سەرکردایەتییەکی لاواز، بایدنی چەواشەکار وای نیشان دەدات کە شتێک بۆ سنوورەکان دەکات."
 
ئەو کۆچبەرانەی کە روو لە ئەمریکا دەکەن، دەتوانن داوای مافی مانەوە بکەن، بەڵام چەندین ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی کەیسەکەیان یەکلایی دەبێتەوە.
 
زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنوورەکانی مەکسیک بەرەو ئەمریکا کۆچ دەکەن، خەڵکی وڵاتانی ئەمریکای نێوەڕاستن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای 'تۆڕێکی قاچاخچیی کوردی' دا دەگەڕێن؛ 13 کەسیان دەستگیرکردووە

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی بەدوای ئەو قاچاخچییانەوەن کە بە "تۆڕێکی کوردی عێراقی' ناساندوونی. 500 پۆلیسی ئەڵمانی و 20ی فەرەنسی لە دوو ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر 15 ماڵ و 10 کۆگایان داداوە و 13 کەسیان دەستگیرکردووە.