مارێنز.. تۆكمەترین هێزی ئەمریكا

05-08-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن هێزی مارێنز ئەمریكا
A+ A-

رووداو- ڤێرجینیا

سەرەتا سەربازەكانی ئەمریكا لە بنکەی سەربازی کوانتیکۆ لە ویلایەتی ڤێرجینا راهێنان دەکەن. بەگوێرەی درووشمی هێزی مارێنز، هەر ئەندامێکی ئەو هێزە دەبێت سەربازێکی تەواوبێت، جا ئەگەر لە بەشی تەکنیکی کاربکات، یان لە گواستنەوە یان لە هەر بەشێک لەو بەشانەی سەر بەو هێزەن، هەموو کەس لەوێ فێری ئەوە دەکرێت چۆن ببێتە جەنگاوەرێکی کامڵ.

مارێنز کە بە مانای دەریاییەکان دێت، لە هێزی دەریایی ئەمریکا جیاوازە، ئەوان پێکەوە کاردەکەن بەڵام یەک هێز نین، هێزی مارێنز لە ئەمریکا 190 هەزار سەربازن کە دەتوانن زۆر بەخێرایی لەڕێگەی هێزی دەریاییەوە بڵاوببنەوە و ببنە هێزی رووبەڕووبوونەوەی جەنگ.

هەریەکە لەو سەربازانەی مارێنز جگە لەوەی دەکرێنە جەنگاوەرێکی بەتوانا، لەهەمانکاتیشدا هەریەکەیان توانای سەرکردایەتیکردنی تیم و گرووپی سەربازییان هەیە، هەر لەبەرئەوەشە لە هەر جەنگێکی ئەمریکادا هەمیشە هێزی مارێنز یەکەمین هێزە، چونکە ئەوان هەمیشە ئامادەن و لە کەمترین کاتدا دەتوانن بگەنە شوێنی مەبەست. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە