رووداو - هەولێر
ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا پێکهێنانی باڵێکی رێکخراوەکەی لە نیمچە کیشوەری هیند راگەیاند و داواشی لە ئەندامانی رێکخراوەکە کرد کار بۆ بڵاوکردنەوەی حوکمی ئیسلام و بەرزکردنەوەی ئاڵای جیهاد لە تەواوی ئەو ناوچەیەدا بکەن.
زەواهیری لەو گرتە ڤیدیۆییەدا پێکهێنانی ئەو باڵەی رێکخراوی قاعیدەی بە موژدەیەک بۆ موسڵمانان لەقەڵەمدا و بە رزگاکردنی موسڵمانانیشی لە ژێر دەستی ستەم و سەرکوتکاری داناوە.
نیمچە کیشوەری هند پێکدێت لە وڵاتانی هیندستان و پاکستان و بەنگلادش و نیپال و بۆتان و سریلانکا و مالدیڤ.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەیمەن زەواهیریش، هێزە ئەمنییەکانی هیندستان هۆشداری ئەمنیان لە چەندین ولایەتی هیندستان راگەیاند.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ