رووداو - لۆکسمبۆرگ
لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوەیەکی دوو رۆژەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی کۆچبەران بە بەشداری مۆگێرێنی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەستی پێکرد.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە لۆکسمبۆرگەوە رایگەیاند کە نەمسا لەو کۆبوونەوەیەدا داوا دەكات كێشەی كۆچبەران لەو شوێنانە چارەسەر بكرێت كە لێینی بۆ نمونە لە توركیا و هەنگاریا واتا چارەسەركردنی كێشەی ئەو وڵاتانەی كە ترانسێتن( ئەو وڵاتانەی کە کۆچبەران پێیدا تێپەڕ دەبن).
ئاڵا شاڵی رایگەیاند کە وێنەی ئالان، ئەو منداڵە کوردە تەمەن دوو ساڵییەی کە لە ئاوی ئیجەدا خنکا و وێنەکەی دونیای هەژاند نیشانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا داوە و ئەوان گوتویانە "گرنگە ئەو وێنە دڵتەزێنانە هەبن بۆ ئەوەی بە زووی چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزرێنەوە"
وەزیری دەرەوەی لۆكسمبۆرگ رایگەیاندووە کە سیستەمێكی نوێی مامەڵەكردن لەگەڵ کۆچبەران پێویستە و دەبێت مامەڵەكردن لەگەڵ كۆچبەران ئەوەندە باشبێت كە ناچار نەبن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە کۆچبکەن.
ئاڵا شاڵی رایگەیاند کە لەو کۆبوونەوەی ئەمرۆدا وەزیران داوا دەكەن خزمەتگوزارییەکان کەمپەکان باشتر بکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ