رووداو- مۆسکۆ
گرتنی هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی هەدەپە، کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو دەڵێت: "چاودێری بارودۆخی تورکیا دەکەن".
کاژێر 1ی بەرەبەیانی هەینی 4-11-2016 هەریەک لە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان و 9 پەرلەمانتاری دیکەی سەر بە فراکسیۆنی هەدەپە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکان هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و هاوکاتدا لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆر دەستگیرکراون.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەوردی چاودێری ئەو دۆخە دەکەن کە لە تورکیا دروستبووە، بەتایبەت گرتنی پەرلەمانتارانی هەدەپە".
لەکاتی چوونی بۆ بەردەم دادگا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان وەڵامی هیچ پرسیارێکی داواکاری گشتی نەدایەوە و رایگەیاند، دادگاکە سیاسییە و تەنیا گەل دەتوانێت بەهۆی سیاسەتەوە دادگایی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ