رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.
رۆژی دووشەممە، 5ـی شوباتی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی کە شاندەکەی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك له ئه‌مريكايه و چەند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتن ده‌بێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شانده‌كه له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مريكا و كۆنگرێس، لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
هەریەکە لە فه‌لاح مسته‌فا، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه و دیپلۆماسی له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ردانه‌که‌دا، یاوه‌ریی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ