Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان05-04-2026

ترەمپ بۆ ئێران: ئەو تەنگە نەفرەتییە بکەنەوە ئەگینا رووبەڕووی دۆخێکی دۆزەخئاسا دەبنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

05-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد
جیهان01-06-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات و داوا دەکات بەرپرسانی ئەو وڵاتە زوو تەنگەی هورمز بکەنەوە، ئەگەرنا دۆخێکی زۆر خراپ چاوەڕێی ئەو وڵاتە دەکات. 
 
رۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیەڵ نووسی: "سێشەممە (رۆژی وێستگەکانی کارەبا) و (رۆژی پرد) دەبێت لە ئێران و هەردووکیان پێکەوە لەنێودەبرێن". 
 
دواتر سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەکەی تووندتر دەکات و دەڵێ، ئەگەر داواکارییەکەی جێبەجێ نەکرێ کە بریتییە لە کردنەوەی تەنگەی هورمز، دۆخێک لە ئێران دروست دەکات کە وێنەی نابێ. 
 
ترەمپ لە هەڕەشەکانی بەردەوام دەبێت و ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر تەنگەی هورمز نەکەنەوە، ئەوا دۆخێکیان بۆ دەخوڵقێنێت وەک ئەوەی لە "دۆزەخ" بژین و دواتر بە بەرپرسانی ئێران دەڵێت: "بووەستن و چاوەڕێ بکەن (ئەگەر داواکارییەکەی جێبەجێ نەکەن، دەزانن چی دەکەین). 
 
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامە هەرەشە ئامێزەکەیدا سوپاسی خودا دەکات و وشەی (الله)ش بەکاردەهێنێت. 
 
ترەمپ باسی رۆژی سێشەممە دەکات، چونکە ئەو رۆژە ئەو مۆڵەتە تەواو دەبێ بۆ ئێرانی داناوە تاوەکو تەنگەی هورمز بکاتەوە یان رێککەوتن بکات.
 
دەقی پەیامەکەی ترەمپ:
 
رۆژی سێشەممە لە ئێران دەبێتە رۆژی وێستگەکانی کارەبا و رۆژی پردەکان، هەمووی پێکەوە لە یەک رۆژدا دەپێچینەوە. شتی وا هەرگیز نابێت!!! ئەو تەنگە نەفرەتییە بکەنەوە، ئەی زۆڵە شێتەکان، ئەگینا لەناو دۆزەخدا دەژین - تەنیا چاوەڕێکەن! سوپاس و ستایش بۆ "الله".