گالەری

06-05-2023
32 Photos
رووداو @Rudawkurdish
 
رووداو دیجیتاڵ

چاوەڕوانیی دەیان هەزار کەس کۆتاییهات کە لە لەندەن کۆببوونەوە بۆ بینینی وەرچەرخانێکی مێژوویی لە سەدەی 21دا و لە کەنیسەی وێستمینیستەر، تاجی شاهانە خرایە سەری شا چارلسی سێیەم، پادشای شانشینی بەریتانیا و شاژن کامیلای هاوژینی.
 
شا چارڵسی سێیەم لەگەڵ شاژنە کەمیلا بە گالیسکەی ئاڵتوونی بەرەو کەنیسەی وێستمینیستەر چوون. تەمەنی گالیسکەکە 260 ساڵە و لەدوای 70 ساڵیش یەکەمجارە رێوڕەسمی تاج لەسەرنان بەڕێوەدەچێت.
 
لەدوای 86 ساڵ بۆ یەکەمجار رستەی "خودا پادشا بپارێزێت" گوترایەوە؛ پێشتر دەگوترا "خودا شاژن بپارێزێت"، چونکە شاژنە ئێلیزابێزی دایکی شا چارڵس فەرمانڕەوا بوو.
 
سەرۆکی قەشەکانی کانتەربێری بەدەم نزای "خودا پادشا بپارێزێت'، تاجی دروستکراوی لە زێر و خشڵی 'قەشە ئێدوارد'ی نایە سەری پادشا چارلسی سێیەم.
 
شا چارلسی سێیەم لە وێستمینیستەرەوە بەرەو بەکینگهام بەڕێکەوت و لە پەنجەرەی کۆشکەکەوە تاجی دەسەڵاتی 'کۆمن وێلز'ی پیشانی ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە دا.
 
رێوڕەسمێکی دەگمەن و کەموێنە بۆ شا چارلسی تەمەن 74 ساڵی کوڕی شاژن ئێلیزابێزی دووەمی کۆچکردوو، هەروەها شاژن کەمیلای تەمەن 75 ساڵ بەڕێوەچوو.
 
تۆپ تەقێندران و فڕۆکە بە ئاسمان سووڕێندرانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە میوانی بیانی لە گەشتیار و سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون.
 
ئاهەنگی تاج خستنەسەر تەنیا ئاهەنگێکی سیمبولییە و چەند مانگێک دوای کۆچی دوایی شا یاخود شاژن لە دەسەڵات بەڕێوەدەچێت.