رووداو دیجیتاڵ
لە فلیپین کەشتیێکی گەشتیاری خۆی بە پاشماوەی سەرئاوکەوتووی کەشتیێکدا کێشا و خەریک بوو نقووم ببێت، بەو هۆیەوە یەکێک لە گەشتیارەکان لە کاتی هەوڵدان بۆ خۆ رزگارکردن، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش رزگارکران.
کەشتییەکە 117 کەسی تێدابوو. هەموو گەشتیارانی نێوی رزگارکران جگە لەو ئافرەتەی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی بەرپرسانی فلیپین، رووداوەکە لە نێوەڕاستی دەریا لە نزیک دوورگەی کۆرسوێرا روویدا.
رووداوی پێکدادانی کەشتییەکان لە فلیپین زوو زوو بەهۆی زریانەکانەوە روودەدەن، بە تایبەتیش لە کاتی بەکارهێنانی بەلەمی خراپ و هەڵگرتنی ژمارەیەکی لە توانابەدەری سەرنشین و جێبەجێنەکردنی هەلومەرجەکانی سەلامەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ