وەزیری گواستنەوە: 80 كۆمپانیا مۆڵەتی گواستنەوەی نەوتیان هەیە

06-12-2016
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەشداری كۆنفرانسی نەوت و گازی كرد لە لەندەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەشداری كۆنفرانسی نەوت و گازی كرد لە لەندەن
نیشانەکردن نەوت
A+ A-

رووداو - لەندەن

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت ئاشكرای دەكات، 80 كۆمپانیا مۆڵەتی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان هەیە.

لە شەشەمین كۆنفرانسی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان لە لەندەن، مەولوود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پەیوەندییەكی بەهێزی بە دۆسیەی نەوتەوە هەیە، چونكە مۆڵەتی گواستنەوەی نەوت لەلایەن ئەو وەزارەتەیە.

بەگوتەی باوەمراد تاوەكو ئێستا 80 كۆمپانیای گواستنەوە مۆڵەتی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان هەیە، ئەوەش بەپێی مەرج و رێنمایی تایبەتی وەزارەت دراوە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن باس لە گرنگی بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆ چاودێريی بۆرییەكانی نەوت دەكات و دەڵێت "لەڕێگەی فایبەرئۆپتیكەوە دەتوانرێت بۆرییەكانی نەوت بەتەواوی و بە پێشكەوتووترین شێوە بپارێزرێن".

مەولوود باوەمراد ئاماژە بەوەشدەكات، تاوەكو ئێستا چەند جارێك هەوڵی تەقاندنەوە و دزینی نەوتی هەرێمی كوردستان دراوە، بۆیە گرنگە سوود لەو تەكنۆلۆژیایە وەربگیرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە