پۆلیسی فەرەنسا هەوڵێکی خۆکوژی پووچەڵدەکاتەوە

07-01-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن فەرەنسا پاریس
A+ A-

 رووداو - پاریس 

پۆلیسی فەرەنسا کەسێک دەکوژێت کە هەوڵیداوە بە چەک هێرشبکاتە سەر بنکەکەیان و رایدەگەیەنێت : "هێرشبەرەکە هەوڵیداوە خۆی لە نێو بنکەی ژمارە 18-ی پۆلیس لە باکووری پاریس بتەقێنێتەوە".

 
بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، هێرشبەرەکە پشتینێکی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستبوو و، هاواری کردووە " ئەڵاهو ئەکبەر".

ئانا پۆلۆنی، رۆژنامەنووسێکی نیویۆرک تایمز وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پیاوێک لەسەر زەوی کەوتووە و رۆبۆتێک دەیپشکنێت،  لەسەریشی نووسیویەتی " رۆبۆتێک تەرمی هێرشبەرەکەی پاریس دەپشکنێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە