چەند سەرچاوەیەک: پێشکەوتن لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێراندا هەیە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چەند سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکایان راگەیاند، ئەمریکا و ئێران لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە گەیشتوونەتە کڵاورژنەیەک بۆ رێککەوتن. سەرچاوەکان دەڵێن، لە 24 کاژێری رابردوودا پێشکەوتن هەبووە، بەڵام هێشتا گەیشتن بە ئاگربەست پێش وادەکەی سەرۆکی ئەمریکا وەک کارێکی ئەستەم دەبینرێت.
 
رۆژی سێشەممە، 7ی نیسانی 2026، ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل و سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا بیریان لەوە دەکردەوە کە "ئایا دەگەینە رێککەوتن؟" بەڵام ئێستا بیرکردنەوەکەیان گۆڕاوە بۆ ئەوەی کە "تاوەکو کاژێر 8:00 دەگەنە رێککەون؟". ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە رێککەوتن نەکرێت، جەنگەکە بەرەو پەرەسەندنێکی بێوێنە دەچێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە بڕیارە وادەکەی کاژێر 8:00ی ئێوارە بە کاتی واشنتن ( کاژێر 3:00ی بەیانی رۆژی چوارشەمەم بەکاتی هەولێر) کۆتایی بێت، لە "تڕوس سۆشیاڵ" هەڕەشەیەکی توندی کردووە و نووسیویەتی: "ئەمشەو تەواوی شارستانییەتێک لەنێودەچێت و هەرگیز بنیاتناندرێتەوە. من نامەوێت ئەوە رووبدات، بەڵام پێدەچێت رووبدات." 
 
دانوستاندنەکان لە رێگەی نێوەندگیرانی پاکستان، میسر و تورکیاوە بە چڕی بەردەوامن. جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و جارید کۆشنەر، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا راستەوخۆ بەشدارن. 
 
ئێستا باس لە ئاگربەستێکی 45 رۆژی دەکرێت تاوەکو بوار بۆ دانوستاندنی قووڵتر بڕەخسێت. بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت، "دوایین پێشنیاز کە لە ئێرانییەکانەوە پێمان گەیشت، ئەوە نەبوو کە دەمانویست، بەڵام زۆر لەوە باشتر بوو کە چاوەڕوانمان دەکرد."
 
جەی دی ڤانس لە بوداپێست رایگەیاند کە ئەمریکا زۆربەی ئامانجە سەربازییەکانی پێکاوە و گوتی: "تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێراندایە. ئێرانییەکان لە دانوستاندندا خێرا نین، بەڵام متمانەمان هەیە تاوەکو کاژێر 8 وەڵاممان دەست بکەوێت."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێرانییەکان داوای گەرەنتی دەکەن کە ئەمریکا و ئیسرائیل دوای ماوەی ئاگربەستەکە جەنگەکە دەست پێ نەکەنەوە، هەروەها داوای قەرەبووی زیانەکانی جەنگ دەکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

هێرشی تووندی دیموکراتەکان بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ؛ 'سەرۆک ئەقڵی خۆی لەدەستداوە'

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ، هەڕەشەی کۆتاییهێنان بە شارستانییەتێکی کرد و رایگەیاند، "ئەمشەو شارستانییەتێک بەتەواوی دەمرێت، هەرگیز زیندوو نابێتەوە." هاوکات کۆمارییەکان داوا لە ئێران دەکەن قسەکانی ترەمپ بە جیدی وەربگرێت و دیموکراتەکانیش دەڵێن، سەرۆکی ئەمریکا "شێت" بووە.