رووداو- ئه‌وروپا
یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌مواری رێکخستنەوەی یاسای پێدانی ڤیزای شنگنی كرد، بۆ باشتركردنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سهردانیكاره یاساییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی.
له راگهیێندراوێكی هاوبه‌شی وه‌زیرانی ناوخۆ و دادی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هاتووه، رێکخستنەوەی یاسایی پێدانی ڤیزای شنگن، رێكاره‌كان روونتر ده‌كات بۆ گه‌شتیار و سهردانیكاره یاساییه‌كان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی "شنگن ڤیزا ئینفۆ" رایگه‌یاند، ساڵی 2018 پێشنیازی هه‌مواری رێكخستنه‌وه‌ی یاسای پێدانی ڤیزا كرا، ئه‌گه‌ر بێتوو مانگی داهاتوو پێشنیازه‌كه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا په‌سند بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020 ده‌خرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌شێكی هه‌مواری یاساكه‌دا هاتووه، كه دەتوانرێت تاوه‌كو شەش مانگ بەر لە گەشتەکان، هاووڵاتیان مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا ئەنجامبدەن. له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا واده‌ی چاوپێكه‌وتن دیاری ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها فۆرمی ئه‌لیكترۆنیش ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت كه گه‌شتیار واژۆی ئهلیكترۆنیشی له‌سه‌ر ده‌كات.
هاوكات کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزا لە 60 یۆرۆوه بۆ 80 یۆرۆ. بەو پێیەش ڤیزای گەشتیاریی کە بۆ هاووڵاتییانی زیاتر لە 100 وڵات دەبێت، گۆڕانکاری لە نرخی پێدانی ڤیزاکەدا کراوە و، بۆ ئەو مەبەستەش ئەوانەی مامەڵەی ڤیزای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن، نرخەکەی لە 60 یۆرۆوه بۆ 80 یۆرۆ بەرزکراوەتەوە.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن



