رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کاری ئەمریکا دەڵێت، لە مانگی ئایاردا 272 هەزار هەلی کار رەخسێندراون و بەو جۆرەش 107 هەزار هەلی کار بەراورد بە مانگی نیسانی 2024 زیاترن.
رۆژی هەینی، 07-06-2024، وەزارەتی کاری ئەمریکا ئاماری هەلی کاری لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "272 هەزار کار رەخسێندراون، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا ژمارەکە 165 هەزار کار بوو."
هەرچی لەبارەی ئاستی بێکارییەوەیە، وەزارەتەکە دەڵێت: "لە مانگی نیساندا بێکاری لە ئەمریکا 3.9٪ بوو؛ لە مانگی ئایاردا گەیشتە 4٪، ئەمە یەکەمجارە لە دوو ساڵدا ژمارەکە بگاتە 4٪."
وەزارەتی کار لەبارەی مووچەیشەوە دەڵێت: "گەشەی مووچە 0.4٪زیادی کردووە و ئەو حەقدەستەی لە بەرامبەر هەر کاژێرێکی کارکردن دراوە ٪4.1 بەراورد بە ئایاری پار زیادی کردووە".
لە ئایاری 2023ـوە بۆ ئایاری 2024 زۆرترین رەخساندنی هەلی کار لە مانگی 3ـی 2024 بوو کە 310 هەزار کار بوو. کەمترین رەخساندنی هەلی کاریش لە تشرینی یەکەمی 2023 و نیسانی ئەم ساڵ بوو کە لە هەریەکەیان 165 هەزار هەلی کار رەخسێندران.
لە ئاداری ساڵی رابردووەوە و بەهۆی کاریگەریی شەڕی ئۆکراینا و هەڵاوسانەوە، بانکی ناوەندیی ئەمریکا 11 جار سوودی بانکی بەرزکردووەتەوە و ئێستا رێژەکە 5.50٪ـیە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی رابردوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ