رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی چوار کەشتیوانەکەی ناسا گەیشتنە خولگەی مانگ و وێنەی سەرنجڕاکێشیان گرت، ئێستا لە رێگەدان بەرەو زەوی.
وێنەکان دیوە تاریکەکەی مانگ پێشان دەدەن و زەوی لە دوورەوە بە بچووکی دەردەکەوێت.
ئەوە یەکەم جارە مرۆڤ بە دەستی خۆی لەو گۆشانەوە وێنەی مانگ بگرێت.
تیمی ئارتمیس2ی ناسا کە رۆژی 1ی نیسان لە فلۆریدای ئەمریکاوە بە کەشتی ئاسمانیی ئۆرایۆن بەرەو خولگەی مانگ بەڕێکەوتن، رۆژی هەینی، 10-4-2026، لە زەریای هێمنەوە دەگەڕێنەوە سەر زەوی.
ئامانجی ئەم گەشتە بۆ لێکۆڵینەوە بوو لە سرووشتی خولگەی مانگ و ئامادەکارییە بۆ ئارتمیس3 و ئارتمیسەکانی دواتر لە ساڵانی داهاتوودا، کە لە کۆتاییدا ئامانجەکە ناردنی بەکۆمەڵی مرۆڤە بۆ سەر مانگ بەمەبەستی گەشتیاری.