تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەنگاوێکی نوێ دا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بینەران و لایەنەکان، کردنەوەی هەژماری فەرمیی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیاند.
ئەم هەژمارە نوێیە دەبێتە سەکۆیەکی سەرەکی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت راگەیێندراوەکانی رووداو، سەرکەوتنەکان و دەستکەوتەکان، هاوبەشییە میدیاییەکان، چالاکییەکان و پەیوەندییە دامەزراوەییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو. هەروەها دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشناکردنی زیاتری بینەران بە کاری تۆڕی میدیایی رووداو.
عەلی جاف، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند: "بەردەوام کار لەسەر نزیکبوونەوەی زیاتر لە خەڵک دەکەین. ئەم هەژمارە پردێک دەبێت لەنێوان ئێمە و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت لە نزیکەوە ئاگاداری گەشەسەندنی رووداو بن."
کردنەوەی هەژماری پەیوەندییە گشتییەکان بە هەنگاوێکی دیکەی گرنگ لە قۆناخی گەشەسەندن و فراوانبوونی بەردەوامی تۆڕی میدیایی رووداو دادەنرێت، کە ئامانج لێی فراوانکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزە لەگەڵ بینەر و دامەزراوەکان دا.
پەیوەندییە گشتییەکانی
تۆڕی میدیایی رووداو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ