هێلیکۆپتەرێک لە سریلانکا کەوتە خوارەوە و شەش کەس گیانیان لەدەستدا

09-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانیی سریلانکا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رۆژی هەینی 9ـی ئایاری 2025، سوپای سریلانکا لە راگەیێدراوێکدا گوتی، لە مەراسیمێکدا کە بۆ بەشداربووانی خولێکی سەربازی رێکخراوە، ژمارەیەک هێلیکۆپتەر نمایشی سەربازییان کردووە و یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکان کەوتووەتە خوارەوە.
 
بەگوتەی سوپای ئەو وڵاتە، رووداوەکە لە رۆژهەڵاتی شاری کۆلۆمبۆی پایتەخت روویداوە و هێلیکۆپتەرەکەی کەوتووەتە خوارەوە، لە جۆری Bell 212 بووە و 12 کەسی تێدا بووە.  
 
سوپای سریلانکا رایگەیاندووە، شەش کەس لەنێو هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەشیان کە بە سووکی بریندار بوون، رزگار کراون.
 
هەر دوای رووداوەکە، مەراسیمەکە هەڵوەشێندرایەوە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە. 
 
دوایین رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە یان هێلیکۆپتەر لە سریلانکا روویدابێت لە ساڵی 2020 بوو، ئەوکاتە فڕۆکەیەکی Y – 12ـی دروستکراوی چین کەوتە خوارەوە و بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
لە ئەیلوولی ساڵی 2000ـیش ‌هێلیکۆپتەرێک لە جۆری Mi-17 لە نێوەڕاستی سریلانکا کەوتە خوارە و هەموو سەرنشینەکانی ناوی کە 15 کەس بوون، گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت