پۆلیسی فەرەنسا: یەکێک لە داواکراوەکانی کردەوەکەی پاریس گەیشتووەتە سووریا

10-01-2015
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان

حەیات بومەدین، یەکێک لە داواکراوەکان کە گومان دەکرا دەستی هەبووبێت لە کردەوەکەی پاریس، ئەو شارەی بەجێهێشتووەو گەیشتووەتە سووریا.

پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند: "حەیات بومەدین، هاوسەری ئامیدی کولیبالی کە هێرشەکەی سەر  بازاڕگایەکی جوولەکەکانی ئەنجامداو چوار بارمتە کوژران، لە رۆژی 2ی ئەم مانگە پاریسی بەجێهێشتووەو لە ئیستەنبوڵەوە بەرەو سووریا بەڕێکەوتووە".
 
حەیات تەمەنی ٢٦ ساڵە،  دەزگا ئەمنییەکانی فەڕەنسا ناو و وێنەیان بڵاوکردەوە، کە کەسێکی چەکدار و مەترسیدارە. پێشتر پۆلیس رایگەیاند کە حەیات دەستی هەیە لە کوشتنی خانمە پۆلیسێک کە لە ناوچەی مونروگ لە پاریس کوژرا.
 
بەپێی رۆژنامەی لومۆندی فەڕەنسا حەیات لەساڵی ٢٠١٠ هاوسەرگیریی لەگەڵ ئامیدی کولیبالی  ژیانی هاوسەری پێکهێناوە. حەیات بەرەچەڵەک جەزائیرییە و پێش ئەوەی لەگەڵ کولیبالی  هاوسەرگیری بکات هەمیشە جلی سەر دەریای لەبەر دەکرد.
 
بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا حەیات وانەی ئایینی لەلای جەمال بەغال وەرگرتووە، جەمال کەسێکی تووندڕەوەو بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە 10 ساڵ زیندانیکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە