Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن. وێنە: AP

جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن. وێنە: AP

جیهان10-05-2021

پێنتاگۆن بۆ رووداو: باڵیۆزخانەکەمان بەشدار نەبووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رۆژ عەلی زاڵە

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رۆژ عەلی زاڵە

رۆژی بڵاوکردنەوە

10-05-2021

بابەتی پەیوەندیدار

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا
جیهان31-05-2026

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا -پێنتاگۆن- لە وەڵامی پەیامنێری رووداو لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی رایگەیاند، "باڵیۆزخانەکانمان دامەزراوەی دیپلۆماسین و سەرنجیان لەسەر کاری دیپلۆماسیەوە و بەشدارنین لە ئەنجامدان یان چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان".
 
ئەمڕۆ دووشەممە 10-05-2021 جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو لە ئەمریکا لەبارەی بەشداری دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ماڵپەڕی یاهوو نیوز لە هەڤپەیڤینی 15 بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، "من بەدیاریکراوی لێدوان لەسەر ئەو  بابەتە نادەم. وەکو خۆتان دەزانن، ئێمە وردەکاریەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان باس ناکەین".
 
لە راپۆرتەکەی یاهوو نیوز ئاماژە بەوە دراوە کە لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی دووربینی یەکێک لە نیشانشکێنەکان پەیوەندیی راستەوخۆی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە هەبوو، واتە ئەو شوێنەی کە فەرماندەی هێزی وشکانی دەلتا فۆرس لەگەڵ ستافێکی پشتیوانیدا لێی جێگیر بوون، بەڵام گوتەبێژی پێنتاگۆن رەتیکردەوە کە باڵیۆزخانەکەیان بەشداری و چاودێریی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بکەن.
 
دوو رۆژ پێش ئێستا ماڵپەڕی یاهوو نیوز لە راپۆرتێکی تایبەتدا وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە بەغدا ئاشکراکردووە، کە بەپێی راپۆرتەکە هێزێکی دژەتیرۆر (CTG) رۆڵی لەو ئۆپەرسیۆنەدا هەبووە. لە بەرامبەردا دەزگای دژەتیرۆر رەتیکردەوە کە لەو کردەوەیەدا بەشداربووبێت.
 
هەروەها دواتریش دژەتیرۆری کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوە دا، "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری لە ماڵپەری یاهوو نیوزی ئەمریکی لەسەر وردەکاری ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە تێیدا ناوی دژەتیرۆری کوردستان هاتووە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رادەگەیێنین، دژەتیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD و دوور و نزیک پەیوەندیی بە زانیارییەکانی ناو ئەو راپۆرتە و ئەو ئۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێئاگایە".
 
ئەمڕۆ سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە راپۆرتەکەی یاهوونیوز لەبارەی وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس رایگەیاند: "ئەو کەسانەی کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لە هەر وڵاتێک بن و دەستیان لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا هەبووبێت، بێگومان بەرپرسایەتیی تاوانەکەیان لە ئەستۆدایە و لەڕێی رێکارە پەیوەندیدارەکانەوە رێکاری تایبەتی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".
 
خەتیبزادە لەبارەی ئەو راپۆرتە دەڵێ: زۆربەی ئەو راپۆرتانە لای ئێمە ئاشکران و لە راستی و دروستییەکانیان دەکۆڵینەوە. رێڕەوی دۆسیەکە لە دەزگای داد و گفتوگۆ دوولایەنە سیاسی و ئەمنییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆدەکرێت.
 
لە سەرەتای ساڵی 2020 ئەمریکا لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هێرشی کردە سەر دوو ئۆتۆمبێل کە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی تێدا کوژران.
 
دەقی پرسیار و وەڵامی گوتەبێژی پێنتاگۆن
 
رۆژ زاڵە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە ئەمریکا:
کۆتایی ئەم هەفتەیە، یاهوو نیوز بابەتێکی بڵاوکردەوە کە بە پشتبەستن بەو چاوپێکەوتنانەی کە لەگەڵ 15 بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریکا لە بارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی ئەنجامیداون، بانگەشەی ئەوە دەکات کە دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رۆلێکی گرنگی بینیوە و ئیسرائیلیەکانیش هەندێ زانیارییان لەو بارەیەوە پێیانداوە. تێبینی ئێوە لەسەر ئەو بابەتە چییە؟
 
جۆن کێربی، گوتەبێژی پنتاگۆن:
من بەدیاریکراوی لێدوان لەسەر ئەو  بابەتە نادەم. وەکو خۆتان دەزانن، ئێمە وردەکاریەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان باس ناکەین. تاکە شت کە بمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە باڵیۆزخانەکانمان دامەزراوەی دیپلۆماسین و سەرنجیان لەسەر کاری دیپلۆماسیەوە و بەشدارنین لە ئەنجامدان یان چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.