Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی ئۆکراینا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا لە کیێڤی ئۆکراینا. وێنە: AFP

کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی ئۆکراینا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا لە کیێڤی ئۆکراینا. وێنە: AFP

جیهان10-05-2025

ئۆکراینا و هاوپەیمانەکانی ئاگربەستیان دەوێت و رووسیاش مەرجی هەیە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نیاز مستەفا

رۆژی بڵاوکردنەوە

10-05-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان
جیهان30-05-2026

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان

  
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا و سەرکردەی بەریتانیا، فەرەنسا، پۆڵەندا و ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، پێویستە رووسیا 30 رۆژ ئاگربەستی بێ مەرج لەگەڵ ئۆکراینا قبووڵ بکات، ئەگەر نا سزایەکی گەورەی بەسەردا دەسەپێنن. گوتەبێژی کرێملینیش دەڵێت، پێویستە پێش هەر ئاگربەستێک وڵاتانی رۆژئاوا ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا رابگرن. 
 
رۆژی شەممە، 10ـی ئایاری 2025، لە کیێڤ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و دۆناڵد تەسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا بە ئۆلانین لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی 20 وڵاتی دیکەی نێو 'هاوپەیمانیەتی بەیەکەوە" کۆنفرانسێکیان کرد. 
 
30 وڵاتی پاڵپشتیکاری ئۆکراینا لەنێو "هاوپەیمانی بەیەکەوە"ـن کە لەلایەن فەرەنسا و بەریتانیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت. 
 
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، پێویستە رووسیا بە ئاگربەستی 30 رۆژە لەگەڵ ئۆکراینا رازیبێت ئەگەرنا سزای زۆری بەسەردا دەسەپێنن. 
 
هاوپەیمانیێتییەکە دەشڵێت، لە ماوەی ئاگربەستدا دەبێت هەوڵێکی دیپلۆماسی بۆ داڕشتنی بنەما ئەمنی، سیاسی و مرۆییەکان بۆ ئاشتی بدرێت. هەروەها، پێویستە بەهێزکردنی سوپای ئۆکراینا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەکە بەردەوام بێت.  
 
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "بڕیارماندا پاڵپشتی ئاگربەست بکەین کە لە رۆژی دووشەممەوە بەبێ مەرج دەستپێبکات". دەشڵێت، "لەکاتی پێشێلکردنی ئاگربەستدا، هاوڕابووین کە بە هەماهەنگی سزای فراوان لەلایەن ئەورووپییەکان و ئەمریکییەکان ئامادە بکرێت". 
 
راگەیاندنی ئەو پێشنیازە لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە ئەمریکا و ئۆکراینا داوای ئاگربەست لە رووسیا دەکەن، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نەکرا. 
 
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی پێشنیازەکەوە رایگەیاند، "ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆ هەمانە پیشاندانی یەکگرتوویی تەواوەتی ژمارەیەک وڵاتی جیهانە، لە نێویاندا ئەمریکا، کە پێویستە ئاگربەستێکی 30 رۆژەی بێ مەرج هەبێت". 
 
دیمتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین سەبارەت بە پێشنیاز و هەڕەشەکەی وڵاتانی رۆژئاوا رایگەیاند، پێویستە هاوپەیمانەکانی ئۆکراینا ناردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە رابگرن پێش ئەوەی وڵاتەکەی بە ئاگربەست رازی ببێت، ئەگەر نا ئاگربەست لە بەرژەوەندی ئۆکراینا دەبێت، چونکە سەربازانیان لە پێشڕەویدان. 
 
ناکۆکی گەورە لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا بۆ ئاگربەست هەیە، کە دیارترینیان پرسی بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ، ئاسایشی وڵاتەکە دوای جەنگ و چارەنووسی ئەو ناوچانەی خاکی ئۆکراینا کە لەژێر کۆنترۆڵی رووسیادان نین.
 
نزیکەی 39 مانگە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە. جەنگەکە بە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستیپێکرد.