رووداو - هەولێر
رۆژی 10 کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک، وەک رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ لە لایەن رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری كراوە.
ئەو رۆژە لە 10 کانوونی دووەمی ساڵی 1948 لە کۆبوونەوەیەکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا و وەک رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ راگەیێندرا.
رۆژی جیهامی مافی مرۆڤ، بە جاڕنامەی مافی مرۆڤ ناسراوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان مافەکانی مرۆڤی لە 30 بەند کۆکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ کردووە.
بڕیارە ئەمساڵ بە درووشمی "مافەکانمان هەمیشە، سەربەستییمانە"، یادەكە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بكرێتەوە.
لەبارەی ئامارەكانی مافی مرۆڤ بەتایبەت پرسی ژنان، بۆ ساڵی 2015 نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ئامارێكی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاماری نەتەوەیەكگرتووەكان، چوار ملیۆن و 500 هەزار لە دانیشتیوانی جیهان قوربانی دەستی "دەستدرێژی سێکس"ین. 98% لەو 4.5 ملیۆن کەسە ژن و کچن و، لەبەرامبەر تەنها %2یان پیاوانن.
بەپێی ئاماری نەتەوەیەكگرتووەكان "یەك لەسەر سێی ئافرەتانی جیهان رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی و ئازاردانی جەستەیی بوونەتەوە، بەجۆرێك "زۆربەی دەستدرێژییەکان لەلایەن کەسانی نزیکیانەوە ئەنجامدراون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ