رووداو - هەولێر
رۆجەر، ئەو کەنغەرەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ساڵی 2015ـدا، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، لە تەمەنی 12 ساڵیدا مرد.
رۆجەر، کەنغەرێکی زۆر بەهێز بوو، بەجۆرێک ئەو وێنەیەی لە ساڵی 2015 بڵاوبووەوە کاتێک سەتڵێکی کانزایی زۆر بە ئاسانی دەقۆپێنێتەوە، سەرنجی خەڵکی راکێشا و ملیۆنان جار لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاوکرایەوە.
ئەو کەنغەرە لە رەگەزی نێر بوو، خاوەن جەستەیەکی پتەو بوو، کێشی 89 کیلۆگرام و بەرزیی باڵایشی 182 سانتیمەتر بوو. رۆجەر بەهۆی چوونەتەمەنەوە هێزی کەمببووەوە و بەهۆی نەخۆشیەوە مرد.

رۆجەر بەچکە بووە کاتێک دایکی لەسەر رێگایەک لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە لێیدەدرێت و دەمرێت، پیاوێک بەناوی کریس بارنس هەڵیدەگرێتەوە و بەخێوی دەکات، بەهۆی ئەویشەوە شوێنێکی تایبەت بۆ بەخێوکردن و گرتنەخۆی کەنغەر دادەنێت.
کریس لەدوای مردنی رۆجەر دەڵێ بەهۆی رۆجەرەوە کە ناوبانگێکی زۆری لە جیهان پەیدا کردبوو "خەڵک لە هەموو جیهان زیاتر کەنغەریان خۆشویست... ئەو ژیانێکی دورودرێژ بەخۆشی ژیا و ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان خۆشیان دەویست".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ