سێ سەربازی سوپای شاهانەی بەریتانیا بەهۆی گەرماوە دەبوورێنەوە

11-06-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
بوورانەوەی سەربازەکان
بوورانەوەی سەربازەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی شاهانەی بەریتانیا نمایشی سەربازی بۆ یەکەی ئەسپسواریی سوپای بەریتانیا لە لەندەن رێکخست، کە شازادە ویڵیامیش تێیدا بەشداربوو، بەڵام هەموو شتێک بە رێکی نەڕۆیشت، بەهۆی پلەی گەرمای بەرزەوە کە 30.5 پلەی سیلیزی بوو، لانیکەم 3 سەرباز بوورانەوە.
 
شازادە ویڵیام، دیوکی کامبریج لە دوای نمایشەکە کە بۆ ئامادەکاریی ئاهەنگی لەدایکبوونی شا چارڵسی باوکی بەڕێوەچوو، تویتێکی کرد و سوپاسی سەربازەکانی کرد کە لەو گەرمایەدا ئەرکەکەیان جێبەجێکردووە.
 
تێکچوونی تەندروستی و مردن بەهۆی گەرماوە لە بەریتانیا شتێکی نوێ نییە؛ وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ساڵانە لە مانگی ئایارەوە هۆشداری تایبەت بۆ خۆپارێزی لە گەرما بڵاودەکاتەوە.
 
ئەوانەش گەرما زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دەکات، بەساڵاچوانن.
 
بەڕێوبەری خانەی بەساڵاچووانی هینۆس فۆستەر دەڵێت، "بۆ هەموو دانیشتووانەکە، دەکرێت چاومان لێیان بێت، دەتوانین ئاو لە شوێنی ئاوخواردنەوەکاندا دابنێین. ئایسکرێم و ساردەمەنی دیکەیان پێدەدەین تاوەکو بتوانن ئەم ماوە گەرمە تێپەڕێنن."
 
لە ساڵی 2022دا 3271 کەس بەهۆی گەرماوە لە بەریتانیا مردوون کە لە پێنج ساڵ پێشتر زیاتر بووە. بە گوێرەی بەشێک لە توێژینەوەکان، تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەکە ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 7000 کەس.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

تاران گومانی لە رژدیی واشنتن هەیە و وەڵامی پێشنیازەکەی ئاشتی دوادەخات

کۆماری ئیسلامیی ئێران گومانی خستە سەر رژدبوونی دیپلۆماسیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەمەش دوای دەستپێکردنەوەی پێکدادانە دەریاییەکان لە ناوچەی کەنداو. تاران تاوەکو ئێستا واشنتنی بەدیار وەڵامی دوایین پێشنیازی دانوستاندنەکانەوە هێشتووەتەوە.