تاقیگە نایاساییەکانی بەریتانیا ماددەی وزەبەخش بەرهەمدەهێنن

12-12-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن تاقیگە وزەبەخش
A+ A-
 رووداو - بەریتانیا

لە بەریتانیا ژمارەیەکی زۆر لە تاقیگەی پزیشكی و دروستکردنی دەرمان هەن، کاریان دروستکردن و بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانانەیە، کە بۆ بەهێزکردنی ماسولکە و چالاکی جەستەیی مرۆڤ بەکاردەهێنرێن.

ماددە وزەبەخشەکان یان ئەوانەی ماسولکە و جەستە بەهێزدەکەن، هەندێکیان یاسایین و لە هۆڵە وەرزشییەکاندا پێشنیاز دەکرێن، هەندێکێشاین نایاسایین و تەنانەت لە وەرزشوانانیش قەدەخەکراون، بەتایبەت لەو کاتانەی بەشداری لە پێشبڕکێی وەرزشییە جیاوازەکاندا دەکەن، بەڵام ئەو تاقیگە نایاساییانە ماددە  ەرمانە جیاوازەکان بە گەنجان و وەرزشوانان دەفرۆشن. 

یەکێک لە تاقیگەکان کە شوێنەکەی ئاشکرا نەکراوە، لەژێر گەراجێکی کۆندایە، چەند کەسێکی پسپۆڕ کاری تێدا دەکەن، هەرچەندە ئەمە لەسەرەتادا تەنیا وەک ژێرزەمینێک دەردەکەوێت، بەڵام لە ناوەوە وەکو شوێنێکی پیشەیی وایە و کارەکان بۆ دروستکردنی ئەو ماددانە ئەنجام دەدرێن و چەندین جۆر ماددەی وزەبەخشی تێدا بەرهەمدەهێنرێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە