نێچیرڤان بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا کۆدەبێتەوە

12-01-2018
رووداو @Rudawkurdish
 پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان پەیوەندی نوێ نییە و پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێجار چووەتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا جۆن پاولی دووەم (2005)، پاپا بیندیکتی 16 (2011) و پاپا فرانچیس لەساڵی (2014) کۆبووەتەوە. هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 لەگەڵ پاپا کۆبووەتەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان پەیوەندی نوێ نییە و پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێجار چووەتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا جۆن پاولی دووەم (2005)، پاپا بیندیکتی 16 (2011) و پاپا فرانچیس لەساڵی (2014) کۆبووەتەوە. هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 لەگەڵ پاپا کۆبووەتەوە.
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی پاپ فرانچیس ڤاتیکان
A+ A-

رووداو- ڤاتیکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستان لە ڤاتیکانە بەمەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ پاپا فرانچیس، پاپای ڤاتیکان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکانیش کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاپای ڤاتیکان رۆژی هەینی 12-1-2017 لە کاژێر 10:30 بەکاتی ڤاتیکان و کاژێر 12:30 بەکاتی هەولێر دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی بە تەنیا لەگەڵ پاپا فرانچیس کۆدەبێتەوە ، بەڵام لەو سەردانەیدا بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان فوئاد حوسێن ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و رێزان قادر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا یاوەریی دەکەن. 

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان پەیوەندی نوێ نییە و پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێجار چووەتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا جۆن پاولی دووەم (2005)، پاپا بیندیکتی 16 (2011) و پاپا فرانچیس لەساڵی (2014) کۆبووەتەوە. 

کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا جۆن پاولی دووەم لە 2005

کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا بندیکتی 16 لە ساڵی 2011

کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا فرانچیس لەساڵی 2014

هەروەها ساڵێک دواتر و لە رۆژی دووشه‌ممه‌ 2-3-2015 له‌ ڤاتیكان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌لایه‌ن پاپا فرانچیس پاپای ڤاتیکانەوە پێشواز‌ییان لێكرا.


رۆڵی ڤاتیکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

پاپای ڤاتیکان گەورەی کاسۆلیکەکانی جیهانە

لای پرۆتستانت و ئۆرسۆدۆکسەکانیش جێگای رێزە

لەگەڵ موسوڵمانان و ئایینەکانی دیکەش لە پەیوەندیدایە

پاپا لە لووتکەی هەڕەمی دەسەڵاتە ئایینییەکەی ڤاتیکانە

ڤاتیکان شارێکە لە چوارچێوەی سنووری ئیتالیا

دەوڵەتە شارێکی ئایینییە و بچووکترین دەوڵەتی جیهانە

رۆڵی سەرەکیی پاپا و ڤاتیکان رۆحیی و ئایینییە

رێبەرایەتیی کاسۆلیکەکانی جیهان دەکات و رێنوێنییان دەکات 

جگە لە رۆڵی ئایینی و سیاسیی، ڤاتیکان و پاپا لە بۆنە مرۆییەکانی دیکەشدا پەیام و ئامۆژگاریی خۆیان پێشکەشدەکەن و رای خۆیان دەردربڕن.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە