گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ

قەزای پەزارچغ سەر بە پارێزگای مەرەشە، کە بە ناوەندی دەستپێکی بوومەلەرزەکەی 6ی شووباتی باکووری کوردستان و تورکیا دادەنرێت. لەو قەزایە دوو رۆژە تیمەکان کۆتاییان بە گەڕان بەدوای قوربانییان هێناوە.
 
ئەوەی لە وێنەکاندا دیارە، شەقامێکی بازرگانیی سەرەکیی قەزاکەیە کە بە تەواوەتی دووکان و باڵەخانەکان داخراون و کوچە و کۆڵانەکانیش کپ و بێدەنگن.
 
تائێستا ژیان ئاسایی نەبووەتەوە و بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان لەژێر خێمەدا ژیان بەسەردەبەن و بەشێکی دیکەشیان روویان لە شارەکانی دیکە کردووە.
 
لە بوومەلەرزەکەدا لە پەزارچغ 413 کەس گیانیان لەدەستدا و 379 کەس بریندار بوون. بەپێی ئامارێکی ساڵی 2021ی بەڕێوەبەرایەتیی ناسنامەی تورکیا، ژمارەی دانیشتووانەکەی 69 هەزار و 879 کەسە.