کرێکارە منداڵەکان جلی كۆمپانیا گەورەکان دەدروون

13-03-2015
کاوە ئەمین گوڵچین
نیشانەکردن كاركردنی منداڵان H & M
A+ A-

رووداو- ئاژانسەكان

ئەوە یەکەمجار نییە كۆمپانیا گەورەکانی ئەوروپا و رۆژئاوا، بەگشتی بەوە تۆمەتباردەکرێن کە بەرهەمەکانیان لە وڵاتە هەژارەکان بەرهەمدەهێنن و تێیدا منداڵان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان بە مووچەی کەم و کاری زۆر، خۆیان دەرەتێن و كۆمپانیا گەورەکان قازانجەکەی دەخەنە گیرفانیانەوە.

لە تازەترین راپۆری رێکخراوی مافی مرۆڤ (Human raigts watch (HRW بڵاوکراوەتەوە، کە كۆمپانیا بەرگدوورەکانی وڵاتی کەمبۆدیا کە جل بۆ كۆمپانیای پۆشاکی جیهانی لە نێویاندا H&M ی سوێدیشی تێدایە، منداڵان کاڵاکانیان بەرهەمدەهێنن.

ئەمەی باسی لێوەدەکرێت، دژی پرنسیپی کارکردن و کوالیتی بەرهەمی ئێمەیە، ئانا گیدا بەرێوەبەری کوالیتی (H & M) وا دەڵێت.

لە 73 كۆمپانیای وڵاتی کەمبۆدیا گفتوگۆ لەگەڵ کرێکارەکان کراوە و زۆربەیان شایەتی ئەوە دەدەن کە خاوەنکارەکان ناچاریان دەکەن لە کاتی خۆیان زیاتر کاربکەن، کەمتر مەجالی پشوویان دەدرێت و هەندێکێشیان دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەر.

لەو كۆمپانیایانەی جل بۆ  (H & M) ئامادەدەکەن، کرێکارەکان باسی ئەوە دەکەن كە خاوەنکارەکان ناچاریان دەکەن رۆژانی پشووش کاربکەن. ئەوان باسی ئەوە دەکەن ناوێرێن لە رێکخراوە کڕیکارییەکاندا ببن بە ئەندام و باسی ستەم و چەسانەوە دەکەن کە چۆن کەڵک لە هێزی کاری منداڵان وەردەگیرێت.

ئەو کۆمپانیایانەی ئێمە کاریان لەگەڵ دەکەین کەمتر کێشەیان هەیە. ئەوە شتێكە لای ئێمە رێگاپێدراو نییە و ئەگەر شتێکی وا رووبدات ئەوا پەیمانی کارکردنیان لەگەڵ هەڵدەوەشێنینەوە، ئەوە قسەی ئانایە گیدایە.

رێکخراوی مافی مرۆڤ HRW لە راپۆرتەکەیدا ناوی ئەو كۆمپانیایانەی نەهێناوە کە گفتوگۆیان لەگەڵ کرێکارەکانیان کردووە.

رەوشی کرێکارانی وڵاتە هەژارەکان بەبەردەوامی تیشکی راگەیاندنیان دەخرێتەسەر، بەڵام هەژاری کە زۆرجار وەکو نەخۆشییەکی کوشندە باسی لێوە دەکرێت و دەستی خستووەتە بینەقاقای کرێکاران بە گشتی و منداڵانی کارکەر بەتایبەتی ، بەرەو باشی نەرۆیشتووە و بگرە لەم چەند ساڵەی دواییدا خراپتر بووە. 

كۆمپانیا گەورەکانی ئەوروپا ئەگەرچی سەرزارەکی باسی ئەوە دەکەن کە ئەوان دژی ئەوەن منداڵان کار بکەن، بەڵام لە کردەوەدا هەنگاوی جددیان هەڵنەهێناوەتەوە، بەڵکو زیاتر چاویان لە قازانجی زیاترە بۆ خۆیان. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە