Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری13-09-2024

لە رێگەی ئەفغانستانەوە گازی تورکمەنستان دەگوازرێتەوە بۆ هیندستان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێناس ساڵح

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رێناس ساڵح

رۆژی بڵاوکردنەوە

13-09-2024

بابەتی پەیوەندیدار

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟
ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟

 
رووداو دیجیتاڵ 

پرۆژەی زەبەلاحی بۆڕیی گواستنەوەی گازی تورکمەنستان بۆ ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان کە بە پرۆژەی (تاپی) ناسراوە، بە گوژمەی 10 ملیار دۆلار جێبەجێدەکرێت.
 
بەشی پرۆژەکە لە تورکمەنستان تەواو بووەوە رۆژی چوارشەممە لە ئەفغانستان بەشی دووەمی دەست بە جێبەجێکردنی کرا و بەردی بناخەی پرۆژەکە دانرا.
 
حەسەن ئاخوند، سەرۆکوەزیرانی ئەفغانستان دەڵێت: "ئەم پرۆژەیە ئەنجامی نیازپاکی و سیاسەتی باشی سەرکردە و سەرۆکی تورکمەنستان و هەموو بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە و بەرپرسانی ئەفغانستانیشە."
 
پرۆژەی بۆڕی تاپی لە ساڵی 2015، لەناو خاکی تورکمەنستان دەستیپێکرد. بریاربوو لە ساڵی 2018دا، بەشی ئەفغانستانی ئەو بۆڕییە دەستپێبکات، بەڵام لەبەر رەوشی ئەمنی و سیاسی ئەفغانستان پرۆژەکە دواکەوت.
 
بریارە بۆڕی تاپی ساڵانە 33 ملیار پێی سێجا گاز لە کێڵگەی (گاڵکینیش) لە باشووری تورکمەنستان بگوازێتەوە بۆ ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان.
 
بۆڕی تاپی بە درێژایی 1800 کیلۆمەتر لە هەرات و قەندهار لە ئەفغانستان تێدەپەڕێت و دوای ئەوەی گەیشتە بەلوچستانی پاکستان، دواجار دەگاتە پەنجاب لە هیندستان.
 
حەسەن ئاخوند، سەرۆکوەزیرانی ئەفغانستان دەڵێت: "پشتیوان بەخوا و بە یارمەتی کەسانی پەیوەندیدار کە گەیشتووەتە ئەم قۆناخە، تاوەکو کۆتایی جێبەجێبکرێت و بگاتە ئامانجی خۆی.. ئەم پرۆژەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ نزیککردنەوەی زیاتری دوو وڵات."
 
پرۆژەی تاپی بریارە بەر لە 2030 تەواو بکرێت. پێشبینیکراوە بەشی پرۆژەکە لە ئەفغانستان 12 هەزار هەلیکار برەخسێنێت.
 
تورکمەنستان خاوەنی 20 تریلیۆن مەتری سێجا گازی سرووشتییەوە و لە ڕووی یەدەگی گازەوە بە چوارەم گەورەترین وڵاتی جیهان هەژماردەکرێت.